وەزارەتی بەرگریی تورکیا بە دەرکردنی ڕاگەیێندراوێک، وێڕای پێداگری لە هەڕەشەی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک بۆ سەر تەواوەتی سەرزەوینی سووریا و ئاسایشی نیشتمانی تورکیا بە هۆی پابەندنەبوون بە ڕێککەوتنەکانیان، ڕایگەیاند: چاودێریی هەسەدە و هەنگاوەکانیان بۆ ڕاپەڕاندنی ڕێککەوتنەکان دەکەین و لە پێناو سەقامگیری و ئاسایشی ناوچە و بۆ پاڵپشتی لە سووریا، هەر ڕێیەکی پێویست دەگرینە بەر.
لەو ڕاگەیێندراوەدا ئاماژە بەوەش دراوە کە ئەرتەشی تورکیا لە ئۆپەارسیۆنی تەل ڕەفعەت و مەنبەج، 580 کیلۆمەتر لە تۆنێلەکانی هەسەدەی خاپوور کردووە.
Your Comment