محەمەدسادق سادقی بە ئاماژە بە بەڕیوەچوونی سێهەمین جەژنی گەورەی "میوانیی ئۆممەتی ئەحمەد"(سخ) لە کاتژمێری 16 تا 23ی ڕۆژی هەینی (14ی خەرمانان) لە شەقامی فیردەوسی شاری سنە، وتی: کوردستان پایتەختی پێڕەوانی ئیمام شافعییە و ئەوڕۆکە دەبێ پەیامی یەکڕیزی و بەرخۆدانی خەڵکی ئەم زێدە بگاتە گوێی ئۆمەی ئیسلامی.
ناوبراو هەروەها باسی لە کرانەوەی 120 هۆدە لە جێ جێی شوێنی جەژنی گەورەی "میوانیی ئۆمەی ئەحمەد" لەو شارە کرد و وتیشی: بۆ ئەمساڵ میوانان و هونەرمەندانێک لە تورکیا، عێراق، فەلەستین و لوبنان بانگهێشتی ئەو ڕێوڕەسمە مەعنەوییەن و بڕیارە گێرانەوەی خۆیان لە جەنایەتی دوژمنانی ئیسلام و لەوان ڕژیمی زایۆنی بۆ میواندارانیان بگێڕنەوە.
سادقی لە کۆتاییشدا هیوای خواست کە ئەم میوانییە گەورە مەعنەوییەوە ببێتە نمانەیەک بۆ پارێزگاکانی دیکەی ئێران و وەک بەستێنێک بۆ تۆکمەی یەکڕیزیی ئایینی و نیشتمانی ئاوڕی لێ بدرێتەوە.
Your Comment