بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ماڵپەڕی دەوڵەتی بەریتانیا، کێر ستارمێر، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا ئەوڕۆ شەممە لە پەیوەندی تەلەفونی لەگەڵ ئیمانۆئێل مەکرۆنی سەرۆک کۆماری فەڕەنسا و فردریش مێرتێسی سەرۆکی ئەڵمانیا، هەڵویستی دژبەرانەیان دکی ئێران دووپاتکردەوە.
لە ڕاگەیێندراوی بڵاوکراوەی نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیادا هاتووە: سەرکردەکانی ترۆئیکای ئەورووپا ڕێککەوتن کە ئەگەر ئێران لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی هاوکاری نەکات و نەگەڕێتەوە سەر میزی دیپلۆماسی، گەمارۆکان لە کۆتایی مانگی ئەگیستدا ئەگەڕێنەوە.
هەروەها لەو ڕاگەیێندراوەدا ئاماژە بە ڕێککەوتنی سێ سەرکردەی ئەورووپی بۆ پەیوەندیی نزیک و بەردەوام کراوە.
Your Comment