ڕەحیم بایزیدی بەڕیوەبەری ئەنجومەنی سینەما گەنجانی مەهاباد، وێڕای ڕاگەیاندنی ئەم هەواڵە وتی: فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی خوێندکاریی واتێر سپرایت(Water Sprite)ی کەمبریج بە گەورەترین ڕووداوی سینەمایی خوێندکاریی جیهان دێتە ئەژمار کە لە 6 تا 8ی مارچی 2026 لە زانکۆی کەمبریجی بەریتانیا بەڕێوە دەچێت.
وتیشی: واتێر سپرایتدا هەڵوێستێکی نوێی هەیە بۆ نرخاندنی لێهاتوویی نوێی سینەمایی و سەرەڕای خەڵاتی تایبەتیی بۆ بەشە جۆراوجۆرەکانی ئەو هونەرە، تەرکیزی لە سەر پاڵپشتیی درێژخایەن و ڕەخساندنی دەرفەتگەلیکی تایبەتی بۆ سینەماگەرانی گەنج و خوێندکارە.
سینە ئەلیاسیزادە لەدایکبووی مەهاباد و دەرچووی خولەکانی ڕاهێنانی فیلمسازیی ئەنجومەنی سینەما گەنجانی مەهاباد و وانەبێژی ئەو ئەنجومەنەیە و تا ئێستا چەندین فیلمی سینەمایی بەرهەم هێناوە.
Your Comment