١٣ ئەیلوول ٢٠٢٥ - ٢٢:١٨
Source: Mehrnews
ڕێککەوتنی کورد و حکومەتی سووریا لە سەروبەندی هەڵوەشانەوە

ڕێککەوتنی 10 ی مارس لە نێوان حکومەتی سووریا و هێزەکانی هەسەدە دوای پێکدادان لە حەلەب بەرەوڕووی هەڕەشەی جیدی بووەتەوە و نیشانەکان باس لە دوور بوونەوەی دوولایەنەکە لە جێبەجێ کردنی بەڵێنەکانی خۆیانن.

 گۆڤاری نیوعەرەب ڕاپۆرتی دا ڕێککەوتنی 10 ی مارسی 2025 لە نێوان حکومەتی سووریا و هێزەکانی هەسەدە بە چڕ بوونەوەی پێکدادابەکانی ئەم دواییە لە حەلەب لە شکست نزیک بووەتەوە. لە هێرشی تۆپجانەیی هێزەکانی هەسەدە بۆ سەر گوندەکانی ژێر کۆنترۆڵی حکومەت لە حەلەب، دوو کەسی سڤیل کوژراون و سێ کەسی دیکە بریندار بوون.

ئەو ڕێککەوتنە کە لە مانگی مارسی ڕابردوو واژۆ کرا، لەسەر تێكەڵ بوونی هێزەکان و پێکهاتەی مەدەنی هەسەدە لە ئەرتەش و حکومەتی سووریا جەختی هەبوو، بەڵام گۆڕانکارییەکانی ئەم دواییە نیشانی دەدات کە ئەو ڕەوتە ڕاگیردراوە.

ساڵح موسلیم لە ڕێبەرانی پەیەدە، جارێکی دیکە لەسەر زەروورەتی سیستەمی لامەرکەزی تەواوی سیاسی وەکوو تەوەری سەرەکی پڕۆژەی خۆبەڕێوەبەری لە کوردستانی سووریا جەختی کرد. لە بەرانبەردا، دیمەشق تەنیا ئامادەی پێدانی دەسەڵاتی ئیداەی بە ناوچە کوردنشینەکانە و پێدانی خاڵی زیاتر بە هەڕەشەیەک بۆ سەر یەکگرتوویی وڵات دەزانیت.

هاوکات ڕاپۆرتگەلێک لە تۆکمە بوونەوەی هەڵوێستی مەیدانی هەسەدە لە پارێزگاکانی حەلەب، دێرەزوور و ڕەققە و پەرەسەندنی چێ کردنی تونل لە حەسەکە و ڕەققە بڵاو بووەتەوە؛ هەوڵێک کە بە وتەی چاوەدێران پێشێل کرانی ڕێککەوتنی واژۆ کراو لە نێوان جۆلانی و مەزڵۆم کۆبانێ دێتە ئەژمار.

لەلایەکی تریشەوە ئیدارەی خۆسەر داوای دەستەبەری نێودەوڵەتی لەلایەن واشنتۆن، پاریس و ڕیاز بۆ هەر جۆرە ڕێککەوتنێک لەگەڵ دیمەشە. ئەو ناوەندە هەروەها وانە وتنەوە بە پێێ پلانی حکومەت لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی خۆیی قەدەغە کردووە و هەوڵ دەدات زانکۆی دەوڵەت فرات کۆنترۆڵ بکات و بە زانکۆی ڕۆژاوا جێگای بگرێتەوە.

لە بواری ئابووریش ، مەزڵۆم کۆبانێ لەم دواییەدا لەگەڵ سەرمایەدانەران دیداری کردووە و سەبارەت بە ڕێکخستنی پڕۆژەی سەربەخۆ لە دیمەشق گفتوگۆی کردووە. ئەمە لە حاڵێکدایە کە حکومەتی سووریا بە راکێشانی سەرمایەدانەری گەورەی عەرەبی، بەتایبەتی لە ئیماراتەوە، هەوڵ دەدات شوێنگەی خۆی قام بکاتەوە.

هاوکات سەرچاوە خۆجەییەکان لە قامیشلۆ لە سەفەری بەزوویی شاندێک لە ئەنجومەنی نیشتمانی کورد بۆ دیمەشق لەسەر داوەت حکومەت هەواڵیان دا. ئەو ئەنجومەنە ڕکابەری سەرەکی پەیەدە دێتە ئەژمار و هەرچەندە لە جوونی رابردوو شاندێکی هاوبەش بۆ گفتوگۆ لەگەڵ حکومەت پێک هاتبوو، کێشە نێوخۆییەکان هێشتا لەمپەرە لەسەر یەکگرتوویی کوردەکان.

Your Comment

You are replying to: .
captcha