ماڵپەڕی ئایەتوڵا خامنەیی چەند ساتێک لە دیداری بەرهەمهێنەرانی فیلمی مووسا (د.خ) و ڕێبەری ئێران و گێڕانەوەی ئیبراهیم حاتەمی کیا، دەرهێنەری ئەم فیلمەی بڵاو کردەوە.
لەم دواییانەدا، ئایەتوڵڵا خامنەیی لە دیدارێکدا لەگەڵ بەرهەمهێنەر و دەرهێنەر و کۆمەڵێک کەسی بەشدار لە فیلمی موسا کەلیموڵڵا (سەلامی خوای لەسەر بێت) وتی: فیلمی مووسام بینی، زۆر نایاب بوو. ان شاءاللە دەتوانن بە هەمان شێوە درێژەی پێ بدەن. زۆر نایاب بوو، سوپاس بۆ خوا. هەم چێژم لە سەیرکردنی فیلمەکە وەرگرت و دڵخۆش بووم کە کارێکی لەو شێوەیە بەرهەم هات.
شیاوی ئاماژەیە، دەرهێنەرێکی ئێرانی لەم دواییانەدا فیلمی ژیانی حەزرەتی مووسای دروست کرد.
342/
Your Comment