١٣ ئەیلوول ٢٠٢٥ - ٢٢:١٩
Source: Mehrnews
نەتەوەیەکگرتووەکان: دەوڵەتی فەلەستین پێکبێت بەڵام بێ حەماس

کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان، لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا ڕاگەیەندراوێكی بە ئاڕاستەی چارەسەری دوو دەوڵەتی نێوان ئیسرائیل و فەلەستینییەکان پەسەند كرد كە  142 وڵاتی پشتگیری لەو هەنگاوە كردو و 10 وڵاتی دیكەش دژی بوون.

 کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەمڕۆ هەینی بە زۆرینەیەکی گەورە، دەنگی دا لەسەر ڕاگەیاندنێک کە "هەنگاوی کرداری، بە کاتێکی دیاریکراو و نەگەڕێنراو" بە ئاڕاستەی چارەسەری دو دەوڵەتی نێوان ئیسرائیل و فەلەستینییەکان، ئەوەش پێش کۆبونەوەیەکی سەرکردەکانی جیهان.

کۆمەڵەكە "ڕاگەیاندنی نیویۆرک"ی پەسەند کرد، کە ئامانجی پاڵنەرێکی نوێیە بە چارەسەری دو دەوڵەتی، لەگەڵ "كۆتاییهێنان بە جووڵانەوەی حەماس". هەروەها 142 وڵات پشتگیریان لەو هەنگاوە كرد و 10 وڵاتی دیكەش دژی بون، لە کاتێکدا 12 وڵات دەنگیان نەدا.

ئەو دەقەی کە پەسەند کرا، بە ڕونی سەركۆنەی جوڵانەوەی حەماس و هێرشەکەی 7ی ئۆكتۆبەر دەکات و داوای لێدەکات چەک دابنێت. كە لە حەوت لاپەڕە پێکدێت، بەرهەمی کۆنفرانسێکی نێودەوڵەتییە کە لە مانگی (تەمموز/7)ی ڕابردودا لەلایەن سعودیە و فڕەنساوە ڕێکخرابو، لەبارەی ململانێی دەیان ساڵەوە. كە ئەمریکا و ئیسرائیل بایکۆتی کۆنفرانسەكەیان کرد.

Your Comment

You are replying to: .
captcha