١٣ ئەیلوول ٢٠٢٥ - ٢٢:١٧
Source: Mehrnews
پەرلەمانتارێکی ئێرانی: ڕێککەوتنی ئەتۆمی تەواو بووە

ئەندامێکی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نیشتمانی و سیاسەتی دەرەوەیی مەجلیسی ئێران وتی: ئێمە هیچ مەیلێکمان بۆ درێژکردنەوەی پڕۆسەی کاراکرانی سنەپ‌بەک نییە، چونکە لە ڕەزبەرەوە قۆناغی بەرجام کۆتایی پێ‌دێت.

محەمەدڕەزا موحسێنی‌سانی لە لیدوانێک بۆ هەواڵنێری  سبارەت بە هەڵمەتی ترۆئیکای ئەورووپی بۆ دەسپێکردنەوەی پڕۆسەی کاراکردنی "سنەپ‌بەک" لە دژی ئێران، ڕایگەیاند: ئەگەر ئەورووپییەکان هێشتاش پێداگرن لە کاراکردنی میکانیزمی "سنەپ‌بەک" ئێمەش بە ئەگەری زۆرەوە پەیجۆری پلانی کشانەوە لە "NPT" لە مەجلیسدا دەبین.

ئەندامی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نیشتمانی و سیاسەتی دەرەوەیی مەجلیس ڕاشیگەیاند: هەڵبەت پڕۆسەی کشانەوە لە "NPT"، پڕۆسەیەکی سێ مانگەیە کە ئەگەر میکانیزمی سنەەپ‌بەک دژی ئێران کارا بکرێت، ئێمەش قۆناغی یاساییەکەی لە مەجلیسدا تێدەپەڕێنین.

ناوبراو هەروەها سەبارەت بە پێشنیارەکان بۆ درێژکردنەوەی پڕۆسەی کارابوونی سنەپ‌بەک، جەختی کرد: ئێمە هیچ مەیلێکمان بۆ درێژکردنەوەی پڕۆسەی کاراکرانی سنەپ‌بەک نییە، چونکە بە پێی بڕیارنامەی 2231ی ئەنجومەنی ئاسایش لە ڕەزبەردا قۆناغی بەرجام کۆتایی پێ‌دێت و لەو بەروارەوە چیتر بەرجام بوونی نابێت.

Your Comment

You are replying to: .
captcha