١٣ ئەیلوول ٢٠٢٥ - ٢٢:٢٢
Source: Mehrnews
ئەحمەد شەرع باسی پەیوەندی لەگەڵ ئێران دەکات

سەرۆکی کاتی سووریا بە وتنی ئەوەی کە ئیسرائیل بەدوای دابەش کردنی ئەو وڵاتەیە، وتی: ئێمە خەریکی گفتوگۆ لەسەر ڕێککەوتنی ئەمنیەتین.

 ئەبوو محەمەد جۆلانی سەرۆکی کاتی سووریا بە وتنی ئەوەی کە تێلاڤیڤ پیلانی بۆ دابەش کردنی سووریا هەیە، وتی: دانوستان بۆ ڕێککەوتنی ئەمنیەتی لەگەڵ ئیسرائیل لە ئارادایە.
جۆلانی وتی کە سووریا بەدوای ئاسایشی تەواو لە پێوەندی خۆی لەگەڵ هەموو وڵاتانی جیهانە و دانوستانی پێشكەوتوو لەگەڵ ئیسرائیل بۆ بووژانەوەی ڕێککەوتنی 1974 درێژەی هەیە.

هەروەها سەبارەت بە پێوەندی لەگەڵ ئێران وتی: ئێمە ناڵێین بۆ هەمیشە پێوەندیمان لەگەڵ ئێران داخراو دەبێت.

ناوبراو ڕاشیگەیاند کە لە سەرەتادا دەمانتوانی هێرش بکەینە سەر بنکەی حەمیمیم و هەموو فڕۆکەکانیان بکەینە ئامانج بەڵام بۆ ڕێگری لە شەڕ لەگەڵ مسکۆ خۆمان لە ئەو کارە بوارد. بەرژەوەندییەکانی ڕووسیا لە سووریا دەپارێزرێت بەڵام لە چوارچێوەیەکی نوێدا.

Your Comment

You are replying to: .
captcha