٢٤ تەمووز ٢٠٢٥ - ١١:٢١
Source: Mehrnews
دیداری کۆنسووڵەکانی ئێران لە هەولێر و سلێمانی لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی

سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە فەرامەرز ئەسەدی، کونسوڵی گشتی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەولێر و محەمەد مەحموودیان، سەرکونسوڵی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سلێمانی کرد

 لە دیدارێکدا کە عیماد ئەحمەد و د. خەسرەو گوڵ محەمەد، ئەندامانی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی ئامادەیبوون، گفتوگۆ لەبارەی دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە کرا.

لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پەرەپێدانی پەیوەندی و هاریکاریی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامیی ئێران بە تایبەت رەخساندنی زەمینەی لەبارتر بۆ ئاڵوگۆڕی بازرگانی و کاری هاوبەش.

رێککەوتنی نوێ لەبارەی مووچەوە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو،

بافڵ تاڵەبانی داوای لە هەرێمی کوردستان و بەغداد کرد پابەندبن و وتی، هەوڵەکانمان بەردەوام دەبن و پێداگرین لەسەر ئەوەی ژیانێکی شایستە بۆ خەڵکە خۆشەویستەکەمان دابینبکرێت.

Your Comment

You are replying to: .
captcha