٢١ تەمووز ٢٠٢٥ - ١٣:١٨
Source: Mehrnews
دانوستانی ئەتۆمی ئێران و ئەورووپا هەینی لە ئەستەنبۆل بەڕێوە دەچێت

مێدیاکان بە گێرانەوە لە تەلەڤیزیۆنی ئێران لە ڕێککەوتنی تاران لەگەڵ خولی نوێی دانوستانە ئەتۆمییەکان لەگەڵ سێ وڵاتی ئەورووپی لە ئەستەنبۆڵی تورکیا لە ڕۆژی هەینی داهاتوو هەواڵیان دا.

 کەناڵی تەلەڤیزیۆنی ئەلجەزیرە بە گێڕانەوە لە تەلەڤیزیۆنی ئێران ڕاپۆرتی دا کە تاران لە وەڵام بە داواکاری ئەورووپا، بۆ بەڕێوەچوونی خولی نوێی دانوستانەکان لەگەڵ بریتانیا، ئەڵمانیا و فەڕەنسا ڕێککەوتووە.

ئیسماعیل بەقایی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند : نیشانەکان باس لە ئەوە دەکەین کە خولی نوێی دانوستانەکان لەگەڵ سێ وڵاتی ئەورووپی هەینی داهاتوو لە ئاستی جێگری وەزیری درەوەی ئێران و بە بەشداری بەڕێزان تەخت ڕەوانچی و غەریب ئابادی لە ئەستەنبۆڵ بەڕێوە دەچێت.

Your Comment

You are replying to: .
captcha