١٧ تەمووز ٢٠٢٥ - ١٢:١١
Source: Mehrnews
ئیسڕائیل لازقیەی بوردۆمان کرد؛ خۆپیشاندان لە سووریا

ئیسڕائیل دوای بوردۆمانی دیمەشق پایتەختی سووریا، شەوی ڕابردوو هێرشی کردە سەر لازقیە.

سەرچاوە خۆجێییەکانی سووریا هەواڵی هێرشی فڕۆکەی ئیسرائیلیان بۆ سەر بارەگای لیوای 107ی سوپای جۆلانی لە دەرەوەی جەبلا لە لازقییەی سووریا بڵاو کردەوە.

ئەم سەرچاوانە ئاماژەیان بەوە کردووە کە دەنگی تەقینەوەیەک لەناو لیواکەدا بیستراوە.

سەرچاوە سوورییەکان ڕایانگەیاند کە فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی زایۆنی دوو جار بارەگای لیوای 107یان لە ناوچەی جەبلا لە پارێزگای لازقییە بۆردومان کرد.

تا ئێستا هیچ هەواڵێک لەبارەی کوژراوان و زیانەکانی ئەم هێرشە بڵاونەکراوەتەوە.

هاوکات خەڵکی سووریا دژی ڕژێمی زایۆنی خۆپیشاندانیان کرد.

Your Comment

You are replying to: .
captcha