١٧ تەمووز ٢٠٢٥ - ١٢:١١
Source: Mehrnews
کاردانەوەی ئێران بەم هێرشی ئیسڕائیل بۆ سووریا؛ لایەنگری سووریاین

وەزیری دەرەوەی ئێران بەرامبەر بە دەستدرێژییەکانی ئەم دواییەی ئیسڕائیل بۆ سەر سووریا وتی: بەداخەوە ئەمە پێشبینیکراو بوو.

 سەید عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لە پەیامێکدا لە ئێکس نووسی: بەداخەوە ئەمە بە تەواوی پێشبینیکراو بوو. پایتەختی داهاتوو لە کوێیە؟

وتیشی: ڕژێمی دڕندە و بێ سنووری زایۆنی هیچ سنوورێک ناناسێت و تەنیا یەک زمان تێدەگات. بۆ کۆتایی هێنان بەم دەستدرێژییە شێتانەیە دەبێت جیهان بە ناوچەکەشەوە یەکبگرن.

جەختیشی کرد کە ئێران پشتیوانی لە سەروەری و یەکپارچەیی خاکی سووریا دەکات و هەمیشە لە تەنیشت گەلی سوریا دەوەستێت.

Your Comment

You are replying to: .
captcha