دوای هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر بنکەکانی ئەرتەشی سووریا لە پارێزگای سوەیدا، هێزەکانی ئەو وڵاتە کشانەوە لە ئەو شارەیان دەست پێکرد.
بە پێی نووسراوی مێدیاکانی نزیک لە حکومەتی سووریا، هێزەکانی سەر بە دەوڵەتی کاتی ئەو وڵاتە بە پێی ڕێککەوتن لەگەڵ گەورەکانی ئەو ناوچە و حکومەتی دیمەشق، ئەو ناوچەیەیان بەجێ هێشتووە. وەزارەتی بەرگری سووریاش ڕایگەیاند کە ئەو کشانەوە پلان بۆ داڕێژراوە و لە چوارچێوەی جێگیر کردنی هێزە ئەمنییەکان ئەنجام دەدرێت.
ئەو گۆڕانکاریانە لە حاڵێکدا ڕوو دەدات کە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکاش هۆشداریی داوە کە لە ئەگەری نەکشانەوەی هێزەکانی سووریا لە سوەیدا، ئاڵۆزییەکان چڕ دەبێتەوە.

سەرچاوە خۆجەییەکانی سووریا پاگەندیان کرد کە هێزەکانی حکومەتی کاتی سووریا دوای هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر بنکەکانیان لە سوەیدا، کشانەوەیان لە ئەو شارە دەست پێکرد.
Your Comment