تام باراک لە لێدوانێکی میدیاییدا سەبارەت بە دانوستانی بێ ئەنجامی کوردەکانی سووریا و دەوڵەتی دیمەشق وتی: پرسی سەرەکی ئەوەیە کە ئایا گرووپە کوردییەکان دەچنە بواری کۆماری عەرەبی سووریا یان نا. ئەوڕۆکە ئێم قبووڵمان کردووە کە یەک وڵات، یەک نەتەوە و یەک ئەرتەش بوونی هەیە و ڕابردوو و ئاخێزگەکان گرینگ نین.
وتیشی: ڕەنگە کەمینەکان خوازیاری سیستەمێکی فیدراتیو بن. بەڵام ئەوە شتێک نییە کە مۆڵەتی پێدرابێت و دەروەستی بە ئێمەشەوە نییە. داوەری لەبارەی دروستی و هەڵەبوونی، ئەوەی کە کۆماری یان پەرلمانتاری یان مەزهەبی بێت و مافی کەمینەکان چۆن دابین دەبێت، لە ئەستۆی ئێمە نییە. ئێمە و ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان تەنیا دەڵێین کە ئەگەر یارمەتیان دەوێت، ئەو خاڵانەی کە دەبێ ڕوون بکرێنەوە، ئەمانەن: کە لەگەڵ شەڕڤانانی دەرەوەیی چ دکەن؟ ئایا تێکەڵیان دەکەن؟ ئایا دەیانێرنەوە بۆ زێد و ماڵی خۆیان؟
باراک هەروەها لەبارەی مانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە سووریادا ڕوونی کردەوە: ئێمە بەردەوام دەبین لە مانەوەی سەربازیمان لەو وڵاتە، چونکە شەڕ دژی داعش کۆتایی پێنەهاتووە. ئەگەرچی ئەمە ئامانجی هەمیشەییمان نییە و ئەگەر دەوڵەتێکی سەربەخۆ لە سووریادا دابمەزرێت، ئاساییە کە بەشێک لەو هێزانە دەکشێنەوە.
ناردەی تایبەتیی ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا بە ئاماژە نیگەرانیی واشنتۆن لە درێژخایاندنی قۆناغی تێپەڕین و بێ هاوئاهەنگی مانەوەی کاروباری دەوڵەتی سووریا، هوشداری بە هەسەدە دا کە لە ئەگەری تێکەڵ نەبوون لە پێکهاتەی سەربازیی سووریا، بەرەوڕووی ناڕەزایەتیی دەوڵەتی سووریا و تورکیا دەبنەوە، ئەگەرچی دەوڵەتی ئەمریکا هەموو هەوڵی خۆی دەدا کە بە لێکدانەوەی وردبینانەی بابەتەکان، بڕیارێکی دادپەروەرانە بدرێت.
ناوبراو جەختی لەوەش کرد: دەزانین دیمەشق و یەپەگە متمانەیان بە یەکتر نییە و پڕۆسەی تێکەڵبوون درێژە دەخایێنێت. چونکە ڕێککەوتنەکانی ئێستا زۆر ڕوون و دیار نین و ئێمە هەوڵ دەدەین وردەکارییەکان زیاتر ڕوون ببنەوە و لەو باوەڕەدام کە دواجار دەگەنە ڕێککەوتن و پەیوەندییەکی باش، کەوایە لە ئێستادا تێکەڵبوونی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک لە پێکهاتەی سەربازیی سووریایەدا بژێرەیەکی زۆر ژیرانەیە.
Your Comment