٩ تەمووز ٢٠٢٥ - ١٣:١٤
Source: Mehrnews
زانایەکی کوردستانی خەڵاتی وێست لایکی چینی بردەوە

دوکتۆر پەیمان(وریا) عێزەتی توێژەری ناسراوەی کوردستان گرینگترین خەڵاتی زانستیی چین، ناسراو بە "خەڵاتی دۆستایەتی دەریاچەی ڕۆژئاوایی"(West Lake Friendship Award) بردەوە.

دەوڵەتی چین لە ڕێوڕەسمێکی تایبەتی لە شاری هانگژۆی ئەو وڵاتە، یەکێک لە گرینگترین خەڵاتە زانستییەکانی خۆی بە ناوی "خەڵاتی دۆستایەتی دەریاچەی ڕۆژئاوایی"(West Lake Friendship Award) بۆ ساڵی 2025، وەک "هێمای متمانەی یەکێک لە گەورەترین ئابوورییەکانی جیهان" بە زانست و توانای زانایانی ناهاووڵاتیی چین کە لە پێشکەوتی چیندا ڕۆڵێکی کارایان بووە، پێشکەشی دوکتۆر پەیمان(وریا) عێزەتی توێژەری ناسراوەی کوردستانی کرد.

دوکتۆر پەیمان عێزەتی، لەدایکبووی سەقز و خاوەن بڕوانامەی دوکتۆریی ئەندازیاریی پۆلیمێرییە و ئیستا دانیشتووی چینە و پێشتریش لە ساڵی 2022دا لە لیستی هەزار لێهاتووی سەرتر بیانی لە چیندا، ناوی هاتووە.

Your Comment

You are replying to: .
captcha