عەبدوڵڵا ئۆجەلان ڕێبەری زیندانی کراوی پەکەکە ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، "لێرەدا كۆتایی به‌ته‌ڤگه‌ڕی پەکەکە دەهێنین کە وەک کاردانەوەیەک له‌دژی نكۆڵی‌كردن له هه‌بونی کورد دەرکەوت و بەئامانجی دامەزراندنی دەوڵەتێکی جیا ستراتیژییەکەی شه‌ڕی رزگاری نه‌ته‌وه‌یی بو، ئێدی دان بە هەبونی گەلی کورددا نراو و لەم سۆنگه‌یه‌وه ئامانجە سەرەکییەکە بەدی هاتوە.
وتیشی: لەم واتایەدایە کە ماوەکەی بە سەر چووە، ئه‌وه‌ی دیكه به دووباره‌یه‌كی زۆر و چه‌قبه‌ستن هه‌ڵده‌سه‌نگێندرێت، له‌م سۆنگه‌یه‌شه‌وه درێژه به ره‌خنه و ره‌خنه‌دانی به‌رفراوان ده‌دات".
دروستكردنی میكانیزمی چه‌ك دانان پرۆسه‌كه به‌ره‌و پێشه‌وه ده‌بات
ئۆجه‌لان له په‌یامه‌كه‌یدا ده‌ڵێت، "دروستكردنی میكانیزمی چه‌ك دانان پرۆسه‌كه به‌ره‌و پێشه‌وه ده‌بات، ئه‌وەی دەکرێت هه‌نگاوێكی دڵخوازانه‌یه له قۆناخی تێكۆشانی چه‌كدارییه‌وه به‌ره‌و قۆناخی حقوقی و سیاسه‌تی دیموكراتیانه، ئه‌وه نه‌ك به شكست، به‌ڵكوو ده‌بێت به‌سه‌ركه‌وتنێكی مێژوویی بزانرێت، ورده‌كاری چه‌ك دانان ده‌ستنیشان ده‌كرێن وبه خێرایی پراكتیزه ده‌كرێن".
Your Comment