٨ تەمووز ٢٠٢٥ - ٠٠:٠٨
Source: Mehrnews
کاردانەوەی ئێران بە هێرشی ئیسڕائیل بۆ سەر یەمەن

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران هێرشە ئاسمانییەکانی ڕژێمی ئیسرائیلی بۆ سەر ناوچە جیاوازەکانی یەمەن بە توندی ئیدانە کرد.

ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕژێمی ئیسرائیل بە توندی ئیدانەی هێرشە ئاسمانییەکانی ڕژێمی ئیسرائیلی بۆ سەر ناوچە جۆربەجۆرەکانی یەمەن، لەوانە حودەیدە، ڕاس عیسا، سەلیف و وێستگەی کارەبای ڕاس ئەلخەتیب کرد.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: ڕژێمی زایۆنیستی هێرشی دووبارەیی بۆ سەر ژێرخانی ئابووری و گشتیی یەمەن، لەوانە فڕۆکەخانەکان، بەندەرەکان، وێستگەکانی کارەبا و کۆگاکانی خۆراک کرد وئەمە تاوانێکی ئاشکرا دژ بە خەڵکی یەمەنە.

ئێران خوازیاری کۆتایی هێنان بە بێ هەڵوێستی ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەکان سەبارەت بە تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنی لە دژی گەلی یەمەن بوو.

342/

Your Comment

You are replying to: .
captcha