٨ تەمووز ٢٠٢٥ - ٠٠:٠٥
Source: Mehrnews
کۆبوونەوەی ئەردۆغان و شاندی ئیمڕاڵی

کۆبونەوەی شاندی ئیمڕاڵی و ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا و سەرۆکی ئاکەپە له‌ كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی توركیا بەڕێوەچوو.

بئەندامانی شاندی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (ده‌م پارتی) پێكهاتون له‌ په‌روین بوڵدان و میدحه‌ت سانجار و سه‌ردانی كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی توركیایان كردووە.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، هەروەها ئیبراهیم کاڵن، سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگری توركیا (میت) و ئەفکان عەلا، جێگری سەرۆکی ئاکەپەش ئامادەی کۆبونەوەکەن و کۆبونەوەکە لە پشت دەرگا داخراوەکانه‌وه‌ دور له‌ چاوی میدیاكان به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

دوێنێ شاندی ده‌م پارتی سه‌ردانی دورگه‌ی ئیمڕاڵی كرد

كۆبونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ له‌كاتێكدایه‌ دوێنێ شاندی ده‌م پارتی سه‌ردانی دورگه‌ی ئیمڕاڵی كرد و له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان، ڕێبه‌ری زیندانیكراوی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه‌) كۆبوه‌وه‌

Your Comment

You are replying to: .
captcha