١٧ ئەیلوول ٢٠١٦ - ٠٦:٥٢
وڵاتانی زلهێزی رۆژئاوایی پشتگیری لە سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان ناکەن

پڕۆفیسۆر گارس ستانسفیڵد هۆشداری دایە کوردەکانی عێراق کە چاوەڕوانی پشتگیری ڕۆژئاوایەکان نەبن چونکە ئەوان پاش ڕزگارکردنی مووسڵ پێداگری لەسەر پاراستنی یەکپارچەیی خاکی عێراق دەکەن.

به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا : ڕێبەرانی کوردی عێراق و لەوانە مەسعوود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و هەندێ لە بەرپرسانی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کاتی پێشڕەوییەکانی هێزی پێشمەرگە لە بەرامبەر داعش کۆنترۆڵکردنی ناوچە کێشە لەسەرەکان پاش هەڵهاتنی هێزەکانی سوپای عێراق، دروشمی هەنگاونان بە ئاراستەی ئەنجامدانی گشتپرسی و ڕاگەیاندنی سەرەبەخۆیان هەڵگرتووە.
بەڵام هەندێ لە شرۆڤەکاران وەکوو پڕۆفیسۆر گارس ستانسفیڵد مامۆستای خوێندنەوەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە زانکۆی ئێگزێتێری بەریتانیا پێی وایە کوردەکان دڵیان بە پشتگیری وڵاتانی رۆژئاوایی بۆ پرسی سەربەخۆیی خۆش کردووە بەڵام ئەم وڵاتانە هێشتا پشتگیری لە یەکپارچەیی خاکی عێراق دەکەن.
ئەو بە واڵ ستریت ژورناڵی ڕاگەیاند: وڵاتانی زلهێزی رۆژئاوایی پاش ڕزگارکردنی مووسڵ پێداگری لەسەر پاراستنی یەکپارچەیی خاکی عێراق دەکەن.
پڕۆفیسۆر کارس ستانسفیڵد هۆشداری دایە کوردەکانی عێراق کە: ئەوان وا بیر دەکەنەوە کە هاوپەیمانی وڵاتانی رۆژئاوایی لە شەڕی دژ بە داعشدان لە کاتێکدا ئەوان تەنیا لە شەڕی داعشدا لە لایەن وڵاتانی رۆژئاواییەوە وەکوو ئامراز بەکاردەهێنرێن.
هەندێ کەسیش بڕوایان وایە وتەکانی مەسعوود بارزانی سەبارەت بە پێویستی ڕاگەیاندنی سەربەخۆیی کوردەکانی عێراق لەم ماوە تایبەتەدا تەنیا بۆ بەدەستهێنانی ئیمتیاز لە دانووستانەکانی داهاتوو لەگەڵ حکومەتی عێراق لەسەر چۆنیەتی بەڕێوەبردنی ئەم وڵاتە پاش لەناوبردنی داعشە.
هۆنیان قەدۆ ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە پارێزگای نەینەوا بە واڵ ستریت ژورناڵی ڕاگەیاند: بارزانی دەیەوێ بەرپرسانی حکوومەتی عێراق بتۆقێنێت. ئەو دەیەوێت لەم دەرفەتە کەڵک وەربگرێت و ئامانج و پرۆژکانی خۆی بەدیبێنێت.
سەعد کاکەیی ڕاوێژکاری وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستانیش جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە کۆنترۆڵکردنی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی داعش لە لایەن هێزەکانی پێشمەرگەوە یارمەتی کوردەکان دەدات بۆ ئەوەی ئیمتیازی زۆرتر لە دانوستان لەگەڵ حکومەتی عێراقدا بەدەستبهێنن.
ئەو لە وڵامی ئەم پرسیارەدا کە ئایا ئەم هەنگاوەی کوردەکان دەتوانێت وەکوو ئامرازێکی گوشار دژ بە حکوومەتی ناوەندی بەغدا بەکار بهێنریت؟ لە وڵامدا ڕایگەیاند بەڵێ.
بەڵام سەفین دزەیی وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان وێڕای ڕەخنەگرتن لە جێبەجێ نەبوونی هەندێ لە خاڵەکانی یاسای بنەڕەتی عێراق پاش ڕووخانی ڕژێمی سەدام حسێن بە واڵ سترسی ژورناڵی ڕاگەیاند سەربەخۆیی لە عێراق بەرنامەیەکی شاراوە نییە کوردەکان ناتوانین دە ساڵی دیکە ڕابوەستن و ببینن ئایا یاسای بنەڕەتی عێراق جێبەجێ دەبێت یان نا....

کۆتایی کورتە نامە/310