لە پەیامێکدا کە لە سۆشیال میدیا بڵاوی کردۆتەوە، مەسعوود پزشکیان، سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران، ئاماژەی بە لێکتێگەیشتنەکانی ئەم دواییە کردووە و وەک هەنگاوێکی گرنگ بۆ ڕاگرتنی شەڕ و دەستپێکردنی دانوستان هەڵسەنگاندووە.
لەم پەیامەدا سەرۆک کۆمار جەختی لەوە کردەوە: ئەوەی ڕێککەوتنی لەسەر کراوە هەنگاوێکی گرنگە بۆ وەستاندنی شەڕ و دەستپێکردنی دانوستان و هێشتا ڕێککەوتنی کۆتایی پێکنەهاتووە. کۆماری ئیسلامیی ئێران خۆی بۆ هەموو بژاردەکان ئامادە کردووە و تەرکیزی دەوڵەتیش، بە ڕێککەوتن یان بەبێ ڕێککەوتن، خزمەتکردنی دڵسۆزانە بۆ خەڵکە.
پزشکیان بە ئاماژەدان بە ڕێنماییەکانی ئیمامی شەهید و بەرخۆدانی نەتەوەی ئێران درێژەی بە قسەکانی دا: نەتەوەی ئێران لە ئیمامە شەهیدەکەی فێربووە کە زەلیل نەکرێ.
Your Comment