بارەگای ناوەندی خاتەمولئەنبیا ڕایگەیاند: سوپای تێرۆریستی ڕژێمی زایۆنی لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا ٨٤ جار ئاگربەستی لە باشووری لوبنان پێشێل کردووە دوای ڕاگەیاندنی کۆتایی شەڕی سەرۆک کۆماری ئەمریکا ، و بەردەوامە لە ئەنجامدانی تاوان و کۆمەڵکوژی خەڵکی ستەملێکراوی لوبنان.
هۆشداری دەدرێت لەوەی کە ئەگەر سوپای منداڵکوژی ڕژێمی زایۆنی لە باشووری لوبنان کۆتایی بە خراپەکارییەکەی نەهێنێت، دەبێ چاوەڕوانی وەڵامدانەوەی توندی هێزە چەکدارە بەهێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بکات.
بارەگای ناوەندی خاتەمولئەنبیا ڕایگەیاند: ڕژێمی منداڵکوژی زایۆنی هێرشەکانی ڕانەگرێت چاوەڕوانی وڵامی ئێران بێت.
Your Comment