ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئێران ڕایگەیاند: لە ژێر ڕێنمایی ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی (خوای گەورە بیپارێزێت)، پشتیوانی هەموو خەڵک و هەوڵی ماندوو نەناسانەی جەنگاوەرانی ئیسلام، دوابەدوای قۆناغێکی سەخت و چڕ و پڕی دانوستان کە چەند مانگێکی خایاند و لەسەر بنەمای بڕیارنامەی ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی، ئێوارەی ٢٤ی پووشپەڕ، دەقی لێکتێگەیشتنی دانوستانەکانی کۆتایی هاتنی شەڕ (دانوستاندنەکانی ئیسلام ئاباد)ی نێوان ئێران و ئەمریکای کۆتایی پێهێنرا.
بە پشتبەستن بەو ڕێککەوتنانەی کە کراوە، شەڕ و ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان لە هەموو بەرەکان بە لوبنانەوە، لە ئەمشەوەوە دەستبەجێ و هەمیشەیی کۆتایی دێت و جگە لەوەش گەمارۆی دەریایی دژی ئێران دەستبەجێ و بە تەواوی کۆتایی پێدێت.
واژۆکردنی ئەم یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنە لە ڕۆژی هەینی ١٩ی حوزەیران بە فەرمی بەڕێوەدەچێت.
دانوستانەکان بۆ ڕێککەوتنی کۆتایی دوادەخرێن تا دوای ئەوەی لایەنی بەرامبەر بەپێی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن ئەرکەکانی خۆی جێبەجێ دەکات. کۆماری ئیسلامی ئێران هەوڵەکانی کۆماری ئیسلامی پاکستان و حکومەتی قەتەر بەرز دەنرخێنێت
Your Comment