سەرۆک کۆماری ئێران وتی: ئەگەر باوەڕمان بە یەکگرتوویی و یەکڕیزی نەتەوەیی هەیە و ئەگەر بانگەشەی گوێڕایەڵی ڕێبەری بکەین، دەبێت کارەکانمان لەسەر بنەمای بڕیارەکانی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی بێ کە دەرەنجامی بیروڕای هەموو ئۆرگانەکانی نیزامە.
سەرۆک کۆماری ئێران : سەبارەت بە دانوستان، بڕیارنامەی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی پێوەر بۆ کردەوەیە و هەرچییەک لەلایەن ڕێبەری باڵای شۆڕشەوە پەسەند بکرێت، فەرز دەبێت بۆ هەموومان پەیڕەوی لێبکەین.
جەختیشی کرد: ئەگەر بۆچوونی شەخسیی منیش جیاواز بێت، من خۆم بە پابەند دەزانم کە بڕیارە کۆتایی نیزام پەیڕەو بکەم، چونکە پێموایە ئەوان لەسەر بنەمای دووربینی و کۆدەنگی لەگەڵ ڕۆشنبیرانی وڵات و بە لەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندی و قازانجی میللەت بڕیار دەدەن، نەک لەژێر فشاری ڕەوتە سیاسییە تایبەتەکاندا.
Your Comment