ئیسماعیل بەقایی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، وتی: یەکەم: گۆڕینی هەڵوێستی کاربەدەستانی ئەمریکیە لە دوو سێ مانگی ڕابردوودا، یان بە واتایەکی تر، لە ماوەی ساڵ و نیوێکی ڕابردوودا، هەڵوێستی جیاواز و دژبەیەکمان لە لایەن بەرپرسانی ئەمریکاوە بینیوە کە هەبووە و دووبارە کراوەتەوە سەبارەت بە پرسی دانوستان، کۆماری ئیسلامی ئێران چەندین جار ڕایگەیاندووە کە بە نیازپاکی و بە ڕوانگەیەکی بەرپرسیارانە چووەتە ناو پرۆسەی دیپلۆماسییەوە.”
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو کێشەیەی لە سەرەتاوە لەم پرۆسەی دیپلۆماسییەدا ڕووبەڕووی بووینەوە، بەهۆی هەڵوێستە دژبەیەکەکانی بەرپرسانی ئەمریکاوە بووە.
ناوبراو وتیشی: جگە لەوەی لە دوو جاردا لە کاتی دانوستانەکاندا دەستدرێژیی سەربازییان بۆ سەر کۆماری ئیسلامی ئێران ئەنجامدا و تاوانی بێشوماریان ئەنجامدا، لە هەمان ماوەی دوو مانگدا، لە مانگی پووشپەڕەوە تا ئێستا کە لە دۆخی ئاگربەستی ڕاگەیەندراودا بووین، هەم ئەمریکا و هەم ڕژێمی زایۆنی چەندین جار ئاگربەستیان پێشێل کردووە. هەروەها لە دوو سێ شەوی ڕابردوودا ڕووبەڕووی هێرشی سەربازی ئەمریکا بووینەوە بۆ سەر دامەزراوە ژێرخانەکانی وڵاتەکەمان لە باشوور و هێرش بۆ سەر دوو خەزنەی ئاو لە سیریک.
بەقایی زیاتر وتی: بۆیە ئێمە شاهیدین کە لە کاتێکدا باسی دیپلۆماسی و دانوستان دەکەن، پەنا بۆ هێز و کردەوەی نایاسایی و تاوانکاری دەبەن. دۆخی دانوستانەکان هەر لە سەرەتاوە بۆ ئێمە ڕوون بووە.
پێشتریش وتمان کە بەشی سەرەکی دەقەکە خەریک بوو کۆتایی پێبێت. کێشەکە لەمەوە سەریهەڵدا، کە هەر جارێک بەرپرسانی ئەمریکا داواکارییەکی نوێیان بەرزکردەوە یان هەڵوێستەکانیان دەگۆڕی، چ لە ڕێگەی نوێنەرانەکانیانەوە و چ لە ڕێگەی چاوپێکەوتنە زۆرەکانیشەوە کە لەگەڵ میدیاکان ئەنجامیاندا.
جەختیشی کرد کە هێشتا تاران یەکلایی نەبووەتەوە و نەگەیشتۆتە بڕیاری کۆتایی بۆ ڕێککەوتن لەگەڵ ئەمریکا.
Your Comment