سەرۆک کۆماری ئێران بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە دەقێکی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: خوای گەورە دڵی موسڵمانەکانمان لەیەکتر نزیک بکاتەوە و شاهیدی فراوانبوونی هاوکارییەکان لە هەموو بوارەکاندا و پاڵپشتی یەکتر دەبین لە بەرامبەر هەڕەشەکاندا.
مەسعوود پزشکیان، سەرۆک کۆمار، بە بڵاوکردنەوەی پۆستێک لە یەکێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بە بۆنەی جەژنی قوربان، نووسی: لە وتووێژێکدا لەگەڵ ڕێبەرانی عێراق، عومان، قەتەر، تورکیا، تاجیکستان، میسر، قرقیزستان و ئازەربایجان، هیوای خۆم دەربڕی کە خودا دڵی موسڵمانانمان لە یەکتر نزیک بکاتەوە و شاهیدی فراوانبوونی هاوکارییەکان لە هەموو بوارەکاندا بین و پشتگیری هەمەلایەنە لە دژی هەڕەشەکان.
Your Comment