٢ ئایار ٢٠٢٦ - ١٣:٥٦
Source: Mehrnews
ئێران: پلانی سەرسووڕێنەرمان بۆ دوژمن هەیە

جێگری پشکنەری مەڵبەندی ناوەندیی خاتەمولئەنبیا (د.خ) ڕایگەیاند کە ڕێوشوێنی سەرسوڕهێنەر بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەگەری شەڕکردن لەلایەن دوژمنانەوە لەبەرچاو گیراوە.

لە چاوپێکەوتنێکدا سەردار محەممەد جەعفەر ئەسەدی، جێگری پشکنەری بارەگای ناوەندیی خاتەمولئەنبیە (د.خ)، پەرەسەندنەکانی ناوچەکە و ئەگەری دروستبوونی گرژیی نێوان ئێران و ئەمریکای شیکردەوە .

ڕاشیگەیاند: ئەگەری دووبارەبوونەوەی ململانێ لە نێوان ئێران و ئەمریکا هەیە، هەروەها بەڵگەکان دەریانخستووە کە ئەمریکا پابەند نییە بە هیچ بەڵێن و ڕێککەوتنێکەوە.

ڕاشیگەیاند: کار و لێدوانی بەرپرسانی ئەمەریکا زیاتر پەیوەندی بە میدیاکانەوە هەیە، کە یەکەمیان بۆ ڕێگریکردنە لە دابەزینی نرخی نەوت و دووەمیش بۆ دەرچوونە لەو دۆخە سەختەی کە خۆیان دروستیان کردووە.

ئەسەدی وتی: هەڵسەنگاندنی ئێران ئەوەیە کە ئەمریکا ئۆپەراسیۆنێک دژی ئێران دەستپێبکات یان نا، گیری خواردووە و هیچ ڕێگەیەکی دەربازبوونی نییە. هەروەک چۆن ئیمامی شەهیدمان وتی، ڕژێمی زایۆنی هەرگیز وەک پێش گەردەلولی ئەقسا نابێت، بارودۆخی ئەمریکا پێش هێرش بۆ سەر ئێران هەرگیز ناگەڕێتەوە. جیهان لە ڕاستییەکانی ئەمریکا تێگەیشتووە و ئێستا هەرچەندە خراپەکاری بکات، ئیتر ئەو ئەمریکا نییە کە زۆر کەس لێی دەترسان.

Your Comment

You are replying to: .
captcha