بە پشتبەستن بە ناوەندی ڕاگەیاندنی فەلەستین، پەیامنێرانی بێ سنوور ڕایگەیاند کە سوپای ڕژێمی زایۆنی لە کاتی هێرش بۆ سەر کەشتییەکانی یارمەتی جیهانی ئەلسەموود لە ئاوە نێودەوڵەتییەکان لە نزیک کەناراوەکانی دوورگەی کریتی یۆنان، کۆمەڵێک ڕۆژنامەوانی نێودەوڵەتیی دەستبەسەر کردووە.
ڕێکخراوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، لەنێو ئەو کەسانەی دەستگیرکراون، حافز مێریبە و مەحمود یاڤوز خەڵکی جەزیرە، لەگەڵ ئەلێکس کۆلستۆن لە تۆڕی زایتو.
ئەم ڕۆژنامەنووسانە خەریکی ڕووماڵکردنی ئەرکی کاروانی ئەلسەمود بوون، کە لە ڕێگادا بوو بۆ شکاندنی گەمارۆی کەرتی غەززە.
پەیامنێرانی بێ سنوور جەختیان لەوە کردەوە کە دەستبەسەرداگرتنی کەشتییەکان لە ئاوە نێودەوڵەتییەکان و دەستگیرکردنی تیمەکانی ڕاگەیاندن پێشێلکارییەکی ئاشکرای یاسا نێودەوڵەتییەکان و ئازادی ڕۆژنامەگەرییە.
Your Comment