مەسعوود پزشکیان سەرۆک کۆماری ئێران سەبارەت بە کێشە ئابووریەکانی وڵات و پۆستە دەوڵەتیەکان جەختی کرد کە هیچکەس بە تەنیا تاوانبار نییە.
پزشکیان لە درێژەدا بە ئاماژە بە هۆکارەکانی هەڵاوسان زیادی کرد: ئەوە بانکەکانن کە هەڵاوسان دروست دەکەن.
پزشکیان سەبارەت بە ڕێگاچارەی کێشە ئابووریەکان وتی: ئەبێ دەوڵەت و مەجلیس لە پاڵ یەک کێشەکان چارەسەر بکەن.
هەروەها وتیشی: دوژمنان چاویان بڕیوەتە سەر ئێران، بەڵام پێشکەوتن ئاسان نییە.
سەرۆک کۆماری ئێران وتیشی: گەمارۆکان و سنووردانانەکان لەسەر ڕێگای پێشکەوتن لەلایەن دوژمنانەوە، لە حاڵێکدا کە بۆ خۆیان لە ناوچەکانی دیکە کەسانێکی تر دەکەنە قوربانی، نیشانی دەدات پێشکەوتن و گۆڕان لە وڵات بە ئاسانی ڕوو نادات.
Your Comment