٦ کانوونی دووەم ٢٠٢٦ - ١٤:٢٤
Source: Mehrnews
لێکۆڵینەوە لەسەر ڕووداوی کوژرانی چەند کەس لە مەڵەکشاهی ئیلام دەکرێت

پەیام و دەربڕینی هاوخەمی نوێنەری ڕێبەری باڵای ئێران لە پارێزگای ئیلام و پێش نوێژی هەینی ئیلام، پارێزگار و ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایشی پارێزگا بە دوای ڕووداوەکەی ناوچەی مەڵەکشاهی بڵاو کرایەوە.

 لەو بەیاننامەیەدا هاتووە ڕووداوەکەی مەڵەکشاهی کە بووە هۆی گیانلەدەستدان و برینداربوونی بەشێک لە هاو وڵاتیە خۆشەویستەکانمان، داخ وخەمێکی زۆری لێکەوتەوە.

ئاماژەش دراوە کە وێڕای دەربڕینی هاوخەمی قووڵ لەم ڕووداوە و پێشکەشکردنی سەرەخۆشی بۆ بنەماڵەی کۆچکردووان و هیوای چاکبوونەوە بۆ بریندارەکان، خەڵکی پارێزگای ئیلام ئاگادار دەکینەوە کە فەرمانی توند و چارەنووسساز بۆ لێکۆڵینەوەی ورد لە شوێنی ڕووداوەکە و ڕوونکردنەوەی ڕەهەندەکانی دەرچووە.

لە کۆتاییدا، وێڕای سوپاسکردنی سەبر و دان بەخوداگرتنی خەڵکی مەزنی ناوچەی مەڵەکشاهی و هەروەها داوای پشتیوانی لە پیاوماقوڵان و متمانەپێکراوان و بلیمەتان و چین و توێژەکان و سەندیکاکان، ڕایدەگەیەنێت کە ڕەهەندەکانی ئەم ڕووداوە خراوەتە بەرنامەی جددی ئەنجومەنی ئاسایش و دڵنیایی دەدەین کە ئەگەر هەر کەمتەرخەمییەک لەم ڕووەوە ئەنجامدرابێت، بەدواداچوونی بۆ دەکەین.

Your Comment

You are replying to: .
captcha