٢٥ تشرینی دووەم ٢٠٢٥ - ٢٣:٠٢
Source: Mehrnews
سپا دەستی بەسەر وەجبەیەکی قورسی گرووپە دژبەرەکاندا گرت

پەیوەندییە گشتییەکانی قەرارگای حەمزەی سەیدولشوهەدا (دخ)ی هێزی زەوینی سپا لە دەستبەرداگرتن بەسەر وەجبەیەکی قورسی دژە ئەمنیی سەر بە گرووپە دژبەرەکان هەواڵی دا.

 پەیوەندییە گشتییەکانی قەرارگای حەمزەی سەیدولشوهەدا (دخ)ی هێزی زەوینی سپا ڕایگەیاند: بە زانیاریی تەواو و هەڵمەتی ئاڵۆز و تەکنیکیی سەربازانی بێ‌ناوی ئیمام زەمان لە ڕێکخراوی ئیتلاعاتی سپا لە پارێزگای ورمێ، دەستبەسەر وەجبەیەکی قورسی دژە ئەمنیی سەر بە گرووپە دژبەرەکان لە کاتی گاواسترانەوە بۆ ناوخۆی وڵات لە ناوچەی سنووریی تەرگەوەری شاری ورمێدا گیرا.

بە گوێرەی ڕاگەیاندنی قەرارگای حەمزەی سەیدولشوهەدا، ئەو وەجبەیە بریتییە بووە لە ماددەی تەقەمەنی و چەک و جیهازاتی جەنگی، بەتایبەت 198 بۆمبی تەقینەوەیی کە دژبەران و تیرۆریستان دەیانەویست بە گواستنەوەی بۆ ناوخۆی ئێران، لەپێناو ئاژاوەنان و بشێوی کەڵکی لێ وەربگرن.

Your Comment

You are replying to: .
captcha