هاوکات لەگەڵ ساڵڕۆژی شەهادەتی حەزرەتی زەهرا (د.خ) ڕێوڕەسمی بەڕێ کردنی تەرمی پاکی سەد شەهیدی تازە دۆزراو لە تاران دەستی پێکرد.
ئەو ڕێوڕەسمە لە بەردەم دەرکەی زانکۆی تاران لە شەقامی شۆڕش بەڕێوە دەچێت و تەرمی پاکی ئەو شەهیدانە بە بە ئامادەبوونی تازیەبارانی فاتمی بەرەو مێعراجی شەهیدان بەڕێ دەکرێت.

سەردار ئەحمەدڕەزا ڕادان فەرماندەی گشتی ئینتزامی ئێران لە ڕێوڕەسمی بەڕێ کردنی تەرمی 100 شەهیدی بێ ناونیشان ڕایگەیاند: گەلی ئێران ڕێزداری ئەو شەهیدانەن، شەهیدانێک کە وەکوو شەهیدانی بێ ناونیشان دەناسرێن، بەڵام هوکات لەگەڵ بێناونیشانیان، بەناوبانگترین کەسایەتیەکانی مێژووی ئێرانن. ئەمڕۆ لە سەرتاسەری ئێران، میوانی 300 شەهیدی بێ ناونیشانین کە لە ناوەندی پارێزگاکان و شارە جیاجیاکانی ئێران بە ئامادەبوونی خەڵک و بنەماڵەکانیان بەڕێ دەکرێت و لە ماڵی هەتاهەتاییان ئارام دەگرن.

هاوکات لەگەڵ ساڵڕۆژی شەهادەتی حەەزرەتی زەهرا (د.خ) تەرمی پاکی سەد شەهیدی تازە دۆزراو لە تاران و سەرتاسەری ئێران دەستی پێکرد.
Your Comment