حەمەد ئەلدەلیمی ئەندامی هاوپەیمانی ئەنباری عێراقی جەختی لەوە کردەوە کە کۆمپانیا ئەمریکییەکان بە بیانووی وەبەرهێنان بە شێوەیەکی بەرفراوان دەست بەسەر سامانە دەوڵەمەندەکانی نەوت و گاز و کانزای ناوچە دەوڵەمەندەکانی ناوچەکانی ڕۆژئاوای ئەم پارێزگایە دەگرن.
ئاماژەی بەوەشکرد: ئەمە لە کاتێکدایە کە لایەنە پەیوەندیدارەکان لە عێراق ئاگاداری ئەو پرۆسەیە نین و کۆمپانیاکانی سەر بە دەوڵەتیش بەشدار نین لەو پڕۆژانەدا.
ئەلدەلەیمی وتی: وەبەرهێنانی بەناو ئەمریکی لە بواری سەرچاوەکان بە شێوەیەکی ناڕوون ئەنجامدراوە. تەنانەت بەرپرسانی حکومیش نازانن گرێبەستەکان لەگەڵ ئەو کۆمپانیایانە چۆن داڕێژراون.
جەختیشی لەوە کردەوە: ئەو گرێبەستانەی پێشتر باسمان کرد لەگەڵ کۆمپانیا ئەمریکییەکان نهێنی بوون و دەیان ساڵە هەروا بوون. ئەمەش لە کاتێکدایە کە ئەو ناوچانەی پێشتر ئاماژەمان پێدا، خاوەنی سەرچاوەیەکی گەورەی یەدەگی کانزا و نەوت و گازن.
Your Comment