ئەمیر سەعید ئیرەوانی بە ئاماژە بە قسەکانی ئەم دواییەی سەرۆک کۆماری ئەمریکا بە شێوەی ڕاشکاوانە، دانی بە ڕێبەرایەتی و بەرپرسیارێتی ئەمریکا هەمبەر دوازدە ڕۆژ هەوڵی هێرشبەرانە و شەڕی ئیسرائیل لە دژی ئێران، داناوە وتی: ترامپ لە ڕێكەوتی 6ی نۆڤەمبەر لە گفتوگۆیەکی ڕۆژنامەڤانی وتی:ئەوە ئیسرائیل بوو کە سەرەتا هێرشی کرد و هێرشێکی زۆر زۆر بەهێز بوو و من بۆ خۆم فەرماندەییم لە ئەستۆ بوو.
ناوبراو درێژەی دا: کاتێک کە ئیسرائیل یەکەم هێرشی کردە سەر ئێران، ڕۆژێکی گەورە بۆ ئیسرائیلیەکان بوو؛ چونکوو ئەو هێرشە زۆر خەساری لێبووەوە.
نوێنەری ئێران لە نیۆیۆرک وتی: ئەو قسانە، هۆکاری ڕاشکاوانە ب ۆبەشداری ڕاستەوخۆ، ڕێبەرایەتی و بەرپرسیارێتی فەرماندەیی ئەمریکا لە داڕشتن، ڕێنوێنی و ئاسانکار هێرشی سەربازی نایاسایی ئیسرائیلە.
هەروەها درێژەی دا: ئەوە مافی ئێرانە بۆ شوێنگیری کردنی هەموو ڕێگاکانی مافی نێودەوڵەتی بۆ دەستەبەرکردنی وەڵامدانەوەی ئەمریکا و بەرپرسانی و داواکاری بۆ پێدانی غەرامە بە پێی یاسا نێودەوڵەتیەکان بۆ قەرەبوو کردنەوەی خەسار و برینەکان و ئەوانەی کە گیانیان لەدەست داوە.
باڵوێز و نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە نەتەوەیەکگرتووەکان نامەیەکی سەبارەت بە ڕۆڵی ڕێبەرایەتی ئەمریکا لە هێرش بۆ سەر ئێران وتی: ئەمریکا و ئیسرائیل بە شێوەی هاوبەش بەرپرسی هێرشەکانی خۆیان و لێکەوتەکانی بۆ سەر ئێرانن.
Your Comment