٢٨ تشرینی یەکەم ٢٠٢٥ - ١٤:٢٨
Source: Mehrnews
ئێران: ئەمریکا و ئیسڕائیل هەموو دنیایان شێواندووە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە وتی: ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی گەورەترین پێشێلکارانی ئامانجەکانی جاڕنامەی نەتەوەیەکگرتووەکانن؛ لە ئەو دوو ساڵەی شەڕی غەززە ئیسرائیل هێرشی سەربازی کردە سەر چەند وڵات.

 ئیسماعیل بەقایی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە ڕێوڕەسمی بەرزڕاگتنی ڕۆژی نەتەوەیەکگرتووەکان ڕایگەیاند: نەتەوەیەکگرتووەکان سیمبولی وانەگرتن لە ئازارەکانی ڕابردوویە.

ناوبراو زیادی کرد: پارێزەریی لە ئاشتی لە پاڵ گەشەی پێوەندی نێوان وڵاتەکان ئامانجی سەرەکی نەتەوەیەکگرتووەکانە.

بەقایی وتیشی: جیهان ئەمڕۆ لەگەڵ مۆتەکەی شەڕە بێ کۆتاییەکان بەرەوڕوویە و نایەکسانی گەییشتووەتە لووتکە؛ یاساشکێنی و پێشێل کرانی مافی نێودەوڵەتی کە بووە هۆی شەڕە ماڵوێرانکەرەکان لەلایەن ئەکتەرە بەهێزەکانەوە بووە؛ تاک لایەنەیی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی جیهانیان پڕ کردووە لە ئاژاوە و شڵەژاوی و بێ یاسایی.

هەروەها وتی: ئەمریکا ئێستا سەروەری ڤێنزۆئێلای کردووەتە ئامانج و هیەوڵە هاندەرانەکانی ئەمریکا پێشێلکاری ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتیە.

بە وتنی ئەوەی کە ئێران لە ڕێگای ئاشتی کەرامەتی مرۆییەوە هەنگاوی نەگۆڕیوە، ڕایگەیاند: لە ئەم هەشتاد ساڵەدا ئێران سەرەڕای هەڵوێستە دووفاقییەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان وەکوو ئەنجومەنی ئاسایش لە ئامانجەکانی جاڕنامەی نەتەوەیەکگرتووەکان پاڵپشتی کرد؛ ئەنجومەنی ئاسایش نەک هەر لە شەڕی سەپێندراوی هەشت ساڵە لە دژی ئێران هەڵوێستی نواند لە دەیەکانی ڕابردوو گەمارۆ زاڵمانەکانی لە دژی ئێران پەسەند کرد و تەنانەت لە دەرکردنی بڕیارنامە لە دژی هێرش بۆ سەر ئێران خۆی بوارد، بەڵام هێچکات جاڕنامەی نەتەوەیەکگرتووەکانمان نەدڕاند و دادوەرەکانی دیوانی لاهەمان گەمارۆ نەدا و سووکایەتمان بە ئەمینداری گشتی نەکرد.

Your Comment

You are replying to: .
captcha