٢٠ تشرینی یەکەم ٢٠٢٥ - ٢٣:١٢
Source: Mehrnews
ئێران دەستپێکردنەوەی دانوستان لەگەڵ ئەمریکای ڕەت کردەوە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران سەبارەت بە لێدوانی ویتکاف سەبارەت بە پەیوەندییکان لەگەڵ ئێران، وتی: پەیوەندییەکان پێشتریش بووە، بەڵام ئەوە بە مانای دەسپێکردنەوەی ڕەوتی دانوستانەکان نییە.

ئیسماعیل بەقایی لە پڕێس کۆنفڕانسێکدا، وێڕای نرخاندنی پاڵپشتیی لێبڕوانەی بزووتنەوەی بێ‌لایەن لە هەڵوێستی ئێران هەمبەر بە نایاسایی‌بوونی هەڵمەتی ترۆئیکای ئەورووپی و ئەمریکا بۆ گەڕاندنەوەی گەمارۆکان، وتی: ئەوە تەنیا پەیامێکی سەڵت نەبوو، بەڵکوو دەربڕی نیگەرانی جیهانی هەمبەر بە ئاستەنگنانەوەی هەندێک دەسەڵاتی جیهانی لە بەردەم ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و کەڵک‌ئاوەژوویی لەو ڕێکخراوە بۆ مەبەستە دزێوەکانیان بوو.

بەقایی بە ئاماژە بە هەڵوێستی سێ‌قۆڵیی ئێران و ڕووسیا و چین لە دژی تاک‌ڕەهەندیی ڕۆژئاوایی و کاراکردنی سنەپ‌بەک، وتیشی: لەو هەڵویستە دیپلۆماتیکدا بەو ئەنجامە گەیشتین کە کاراکردنی سنە‌بەک نە تەنیا یارمەتیی دۆخی دیپلۆماتیک نادات، بەڵکوو دەبێتە هۆی ئاڵۆزتربوونی دۆخەکە، بەڵام بەداخەوە لایەنی بەرامبەر هێندە گوێ لە مستی ئەمریکا بوو کە تەنیا تەرکیزی لە سەر گەڕاندنەوەی بڕیارنامە هەڵوەشاوەکان بوو.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران هەروەها سەبارەت بە لێدوانی ویتکاف سەبارەت بە پەیوەندییکان لەگەڵ ئێران، وتی: پەیوەندییەکان پێشتریش بووە، بەڵام ئەوە بە مانای دەسپێکردنەوەی ڕەوتی دانوستانەکان نییە.

ناوبراو لە بەشێکی تر لەو لێدوانەدا لەبارەی پاگەندەی گرووسی لە دژی ئێران، جەختی کرد: ئاژانس وەک ناوەندێکی بەرپرس و تەکنیکی لە پەیوەندی لەگەڵ پرسە ناڤۆکییەکان ڕۆڵێکی گرینگی هەیە و مادام بەپێی شیاوەتی و بەدوور لە گوشاری سیاسی بجووڵێتەوە، ئێمەش ڕێزی لێ دەگرین و ناڕەزایەتی ئێمە دەگەڕێتەوە بۆ نەپاراستنی بێ‌ئینتیمایی ئاژانس.

Your Comment

You are replying to: .
captcha