حوجهتالئیسلام موحهممهد کاروەند، بەرپرسی گشتی ئوقاف و کاروباری خێرخوازیی کوردستان، لە پێناسەی ئەم بەرنامەییەدا وتی کە ئەم کۆنگرەیە بە مەبەستی بڵاوکردنەوەی کەلتووری قورئانی و پەیوەندی نێوان ئێران و وڵاتی دراوسێ به تایبهتی هەرێمی کوردستان بەڕێوەچووە.
زیادیشی کرد: لە کۆنگرەکەدا قورئان خوێنە نێودەوڵەتییەکان و شارەزایانی ناوخۆیی لە پارێزگاکانی کرماشان، ئیلام، مەهاباد و خوراسانی باشوور بەشدارییان کردووە.
کاروەند بە ئاماژەدان بە هاوکات بوونی ئەم کۆنگرەیەگە لەگەڵ چلوهەشتەمین پێشبڕکێی قورئانی نێودەوڵەتیی ئێران وتی: لەگەڵ ئەم پێشبڕکێیە، ٢٠٠ کۆڕ و کوبوونهوهی قورئانی لە شار و گوندەکانی پارێزگای کوردستان بەڕێوەدەچێت و پێشانگای قورئانیش لە مەکۆی فەرهەنگی هونەری فەجری شاری سنە کراوەتەوە.

یەکەمین کۆنگرەی نێودەوڵەتی «قورئانی نگڵ» بە بەشداری قورئان خوێنە ناودارەکانی هەرێمی کوردستان (سلێمانی و هەولێر)، ژمارەیەک قورئان خوێنی وڵاتانی میسر و چەند وڵاتێکی تر،بەشێوەیەکی پڕشکۆ لە شاری سنه ناوهندی پارێزگای کوردستان بەڕێوەچوو.
Your Comment