٥ تشرینی یەکەم ٢٠٢٥ - ٢٢:٢٢
Source: Mehrnews
پیلانی ترامپ بۆ غەزە؛ بۆچی وەڵامەکەی حەماس زیرەکانە بوو؟

پلانی ترامپ بۆ کۆتایی‌هێنان بە شەڕی غەزە، هەڵگری بۆمبی گەورە و مەترسیدارە بۆ فەلەستین و ئامانجی خەڵکەکەی و فەلەستینییەکان لە هەلومەرجی ئیستادا چەندین بژێرەیان بۆ ڕزگاریی ئامانجەکەیان هەیە؛ بەتایبەت پاش وەڵامی بەرپرسانی و هوشیارانەی حەماس بەو پلانە.

بەشی نێودەوڵەتی: دۆناڵد ترامپ پلانێکی 20 بڕگەیی لە ژێر ناوی "پلانی ئاشتی" و وەک ڕێکارێک بۆ شەڕی غەزە و بە ئیدعای دەسپێکی قۆناغێکی نوێ بۆ کەرتە، ئاراستە کردووە کە بە ئاوڕدانەوە لە ئەزموونی تاڵی یەک سەدەیی ژیانی فەلەستینییەکان، دەردەکەوێ ئەوی کە ڕۆژئاوا بە چارەسەری زامەکانیان دەزانێت، هێج نییە جگە لە وەگەڕخستنی سووڕگەی باج‌ و هەڤیازی‌گرتنێکی نوێ.

وردەکارییەکانی پلانی ترامپ بۆ غەزە

پلانی ترامپ ئەگەرچی بە ناوێکی گەورە و جوانی وەک وەستاندنی شەڕ و هەموارکردنی ڕێگەی ئاشتی ڕازاوتەوە، بەڵام بە گوێرەی بڕگەکانی دەردەکەوێت خاوەن مەترسیگەلی سیاسیی جیدی بۆ سەر داهاتووی غەزە و کۆی ئامانجەکانی فەلەستینە کە بێ‌گومان بە ڕاوێژی ڕژیمی زایۆنی و خود نتانیاهۆوە ئامادەکراوە. لەمناوە بەرچاوترین بڕگەکانی ئەو پلانە بریتین لە:

1. ئاگربڕی خێرا وەک هەڵوێستێکی مرۆڤدۆستانە بۆ وەستاندنی شەڕ لە غەزە کە زیاتر وەک ئاگربڕی تاقیکارانە و مەرجدار دەچێت.

2. چەکدامالینی یەکجاریی حیماس لە ژێر چاودێریی نێودەوڵەتی

3. ئاڵوگۆڕی ئەسیران و ئازادکرانی ئەسیرانی زایۆنی لە غەزە وەک هەنگاوێکی مرۆڤدۆستانە.

4. پاشەکشێی ڕژیمی زایۆنی؛ وەک پاداشتێکی مەرجدار بۆ غەزە ڕەچاوگیراوە نە وەک مافێکی جەوهەریی فەلەستینییەکان.

5. پێکهێنانی دەوڵەتێکی گواستنەوەیی لە لایەن دامەزراوەیەک بە ناوی "ئەنجومەنی ئاشتیی نێودەوڵەتی".

6. ئاوەدان‌کرانەوەی غەزە تەواو مەرجدار و وەک پاداشتێک بۆ فەلەستینییەکان.

7. هەڕەشە لە فەلەستینییەکان لە ئەگەری قبووڵ نەکردنی ئەو ئۆلتیماتۆمە.

بومبا تۆقێنەرەکانی ترامپ لە پلانەکەیدا

ئەو ڕەهەندە ئاڵۆزانە ناچارمان دەکات لە لێکدانەوەی بڕگە بە بڕگەی پلانەکە وەک بومبا و مینگەلێک کە ترامپ و ئەمریکا لەو پلانەدا ناویانەتەوە. چونکە وەک دەزانین ئەم پلانە پلانێکی بەهەڵکەوت نییە و درێژەی وردبینانەی فۆرمۆلگەلی سیاسیی ڕۆژئاوایی لە دژی فەلەستینە و بڕگە بە بڕگەی، بەردی بناغەی سیستەمێکی یەکپارچەیە کە دەیەوێ واقیعی سیاسیی فەلەستین بهێنێتە ژێر ڕکێفی خۆی. هەر بۆیە لێکدانەوە و پێزانینی ئەو بومبا و مینانە ئاشکراکەری پیلانی سیستماتیکی ئەمریکا و ڕژیمی زایۆنییە بۆ لەناوبردنی پڕۆزەی نەتەوەیی و سەروەریی لە پشت قەوارەیەکی مرۆڤدۆستانە و ئەمنی.

بومبای 1؛ لە بەڵێنێکی کاتی تا واقیعێکی هەمیشەیی:

گۆڕانکارییەکانی فەلەستین لە درێژەی مێژوو پێی سەلماندووین کە چەمکی "کاتی" زۆر جار بۆتە "یاساگەلی هەمیشەیی" بۆ بردنە ژێر پرسیاری پڕۆژەی نەتەوەیی فەلەستین و لەمناوە لە پلانەکەی ترامیشدا، دامودەزگایەکی کاتی بۆ ئیدارەی غەزە پێشنیار کراوە ک پێکهاتووە لە هێزە نێودەوڵەتییەکان و ئیدعاکراوە کە پڕۆسەیەکی کاتییە. بەلام هەر زوو دەردەکەوێت کە ئەو دامودەزگایە دەبێتە واقیعێکی سیاسیی نوێ بۆ فەلەستین لەپێناو دابڕانی غەزە لە کەرتی ڕۆژئاوایی.

بومبای 2؛ بە دۆسیەی تەکنیکی و ئەمنیی کردنی دۆزی ڕەوا و سروشتیی فەلەستینییەکان:

میژووی فەلەستین پڕە لە هەوڵگەلێک بۆ خستنە پەراوێزی، مافی سیاسیی گەلەکەی لە قەوارەی دۆسیەگەلی ئەمنی یان تەکنیکی و لە پلانەکەی ترامپیشدا، چەکدانانی حیماس کراوەتە پێش‌مەرجی ئاوەدان‌کردنەوەی غەزە، بەبێ ئاوڕدانەوە لە داگیرکاریی ڕژیمی زایۆنی و چەکەکانی. ئەمەش واتە خستنە پەراوێزی لایەنی سیاسیی بەرخۆدان و مافی سیاسیی فەلەستینییەکان.

بومبای 3؛ کەڵکەڵەی ئابووری لەبری چاوپۆشی لە مافی سیاسی:

ئەم لایەنە وەک ترسێنەرترین لایەنی پلانەکەی ترامپ هەوڵێکە بۆ بەرهەم‌هێنانەوەی مامەڵەیەکی مێژوويی وەک لە ڕاگەیێندراوەکەی باڵفوور و ئۆسلۆدا هاتبوو. واتە لێستاندنەوەی بنەڕەتی‌ترین مافی فەلەستینییەکان لە بری ئاوەدان‌کردنەوەی شوێنی ژیانیان. دیارە لەم باج‌گرییە سیاسییەدا غەزە بەردەوام خاوەن ئابوورییەکی شکێنەر و گوێ‌لەمست دەبێت.

بومبای 4؛ وەدرەنگ‌خستنی پرسە بنەڕەتییەکان:

وەدرەنگ‌خستنی پرسە بنەڕەتییەکان ئامرازێکی درێژخایەنە بۆ داگیرکاریی زایۆنییەکان لە غەزە و گۆڕینی فۆڕمی واقیعی ئەو کەرتە و ئەنجامەکەی بە ئاوەدان‌کردنەوەی بێ سەروەریی غەزە، ئاگربڕی بەبێ گەڕەنتی و ڕێکاری کۆتایی شەڕ، گۆڕینی قۆناغی گواستنەوەیی بە ئامانجێکی هەمیشەیی، دەبێتە هۆی لە ناوچوونی پڕۆژەی نەتەوەیی فەلەستین.

بومبای 5؛ سەرپەرەشتی نێودەوڵەتی و پاکتاوی سیاسی:

پێشنیاری پێکهێنانی ئەنجومەنێکی نێودەوڵەتی بۆ ئیدارەی غەزە، چ نییە جیا لە سەرپەرەشتییەکی نوێ کە ئەگەرچی پاگەەندەی بێ لایەنی و تەکنیکی دەکات، بەڵام بە کردەوە شەرعیەت دەدا بەبێ بەشیی فەلەستینییەکان لە مافی بنەڕەتیی خۆیان بۆ سەروەریی سەرزەوینەکەیان و دەسەڵاتی بڕیاردانیان لێ دەستێنێ و دەیداتە باڵی بیانی و دەرەوەیی.

بومبای 6؛ هەڕشە بە وتندوتیژی وەک ئامرازێک بۆ دانوستان:

مێژووی فەلەستین پڕە لە نمونەگەکێک کە لە لۆژیکی تەسلیم‌کردەن و بەکارهێنانی توندتیژیی وەک مەرجی سیاسی و ترامپیش لە پلانەکەیدا بەهمان شێوە و ڕاشکاوانە هوشداری داوە کە لە ئەگەری دژایەتی لەگەڵ پلانەکەی، هێرشی سەربازیی ئیسرائیل بە پاڵپشتیی ئەمریکا تەشەنە دەستێنێت.

بومبای 7؛ دانەش‌کرانی فەلەستین و پارچەپارچەبوونی پڕۆژەی نەتەوەیی:

ترامپ لە پلانەکەیدا بەدوای لەناوبردنی پڕۆژەی نەتەوەیی و پارچەپارچەکردنی یەکجاریی فەلەستین بە دوو کەرتی ڕۆژئاوایی و غەزە بە دوو شیوە ئیدارەی جیاوازە لەپێناو بەرژەوەندیی ڕژیمی زایۆنی.

مەترسییەکانی پلانی ترامپ بۆ سەر ناوچە

1. ئاسایی‌کردنی ناوچەیی: دابەش‌کردنی ئیداری غەزە لە پلانی پێشنیاریی ترامپ، دەبێتە هۆی ڕادەستكرانی کەرتی غەزە بە ئیدارەی نێودەوڵتی و جوداکرانەوەی لە کەرتی ڕۆژئاوایی و لاوازکرانی پڕۆژەی سیاسیی ئامانجی فەلەستینی.

2. ئاسایشی وزە و سەرچاوەگەلی ئابووری: ئاوەدان‌کردنەوەی غەزە و وەبەرهێنانی پڕۆژەگەلی مەزنی ئابووریی دەتوانێ وەک ئامرازێک بۆ گرێ‌دانی ئابووری و ئاوێتەکاریی ناوچەیی لە خزمەتی بەرژەوەندییەکانی ئیسرائیل وێنا بکرێت.

3. بەرەی دەستێوەردەری ناوچەیی: پێکهێنانی ئەنجومەنێکی نێودەوڵەتی لە غەزە، چەمکی سەروەریی فەلەستین دەگۆڕێت بۆ چوارچێوەی سەرپەرەشتیی نێودەوڵەتی و ئەمەش پاشهاتی قووڵی بۆ دوورنوێنی سیاسیی ناوچەکە بەدواوە دەبێت.

وەڵامی هوشیارانەی حیماس بە پلانی ترامپ

ڕەهەندە هوشیارانەکانی وەڵامی حیماس بۆ پلانەکەی ترامپ نیشان دەدا کە حیماس بە شێوەیەکی بەرپرسانە وێڕای هەوڵ بۆ وەستاندنی شەڕی کۆمەڵکوژانەی دوژمنی زایۆنی، لە مەرجە سەرەکییەکانی خۆی دانەبەزیوە و تێبینیی وردبینانە و هوشیارانەی خستۆتە سەر ئەو پلانە، کە بەرچاوترینیان بریتین لە:

ـ جەخت لە زەروورەتی لێکدانەوەی وردەکارییەکان،

ـ جەخت لە رادەستکردنی ئیدارەی غەزە بەدامودەزگایەکی فەلەستینی،

ـ جەخت لە پشتبەستن بە پاڵپشتیی عەرەبی و ئیسلامی لە داهاتووی غەزەدا،

ـ جەخت لە چوارچێوەی نەتەوەی فەلەستینی،

ـ جەخت لە یاساگەل و بڕیارەە نێودەوڵەتییەکان،

ـ جەخت لە درێژەی ڕۆڵ‌گێڕانی حیماس،

ـ جەخت لە ڕاگرتن و چەکدانەنانی فەلەستینییەکان.

Your Comment

You are replying to: .
captcha