٢٣ ئەیلوول ٢٠٢٥ - ٢٣:٥٩
Source: Mehrnews
ڕێبەری باڵای ئێران: دانوستان لەگەڵ ئەمریکا هیچ قازانجێکی بۆ وڵاتی ئێمە نییە

هاوکات لەگەڵ هەفتەی بەرگریی پیرۆز و دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندن، ئایەتوڵڵا خامنەیی ئەمشەو قسەی بۆ خەڵک کرد.

 ئایەتوڵا خامنەیی، ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە وتارێکی تەلەفزیۆنیدا بۆ نەتەوەی وڵات، وتیان: دوژمن ویستی فیتنەی شەقام دروست بکات، خەڵک هاتنە سەر شەقام بەڵام دژی دوژمن نەک دژی نیزامی ئیسلامی ئێران.

ڕێبەری باڵای ئێران ڕایانگەیاند: ئامانجی دوژمن پەکخستنی نیزام بوو، کە لە وتارێکی تردا وتم کە ئەوان تەنانەت بۆ دوای کۆماری ئیسلامیش پلانی داڕێژراویان هەبووە.

وتیشیان: ئەوان دەیانویست فیتنە دروست بکەن و فیتنەی شەقام دروست بکەن و  دەستە پێکبێنن و ئیسلام لە وڵاتدا لە ڕەگەوە هەڵبکەنن. ئەمە ئامانجی دوژمن بوو.
ڕاشیانگەیاند کە ئەم پیلانە هەر لە هەنگاوەکانی یەکەمدا شکستی هێنا.
بەڵام خەڵک، کە کاریگەرترین هێما بوو بە هیچ شێوەیەک لە ژێر کاریگەریی ئەوەی دوژمن دەیویست، نەبوو. خۆپیشاندان سەریهەڵدا، شەقام پڕ بوو، بەڵام دژی دوژمن نەک دژی نیزام.

ئاماژەشیان کرد: هەندێک کەس دەیانەوێت وا خۆیان نیشان بدەن کە ئەو یەکگرتووییەی کە لە سەرەتای شەڕی دوانزە ڕۆژەدا و لەم ماوەیەدا بەدیهات، هەمان ئەو یەکگرتووییەی ئەو ڕۆژانە بووە. دوای چەند ڕۆژێک وردە وردە لاواز دەبێت، ناکۆکی دروست دەبێت، جیاوازی بیروڕا زاڵ دەبێت و ئەم یەکگرتووییە لەناو دەچێت. خەڵکی ئێران دابەش دەبن، دەکرێت لە قڵیشە ئیتنیکییەکان کەڵک وەربگیرێت، لە جیاوازیی سیاسی کەڵک وەربگیرێت و خەڵکی ئێران بە گژی یەکدا بکرێن و ئاژاوە و یاخیبوون دروست بکەن ئەمەیە کە ئەوان پڕوپاگەندەی بۆ دەکەن، هەڵەیە و خەڵکی ئێران یەکگرتوون و ئەمەیان نیشانداوە و شانازی بە ئێرانی بوونیانەوە دەکەن.

سەید حەسەن نەسروڵڵا گەنجینەیەکی گەورە بوو بۆ جیهانی ئیسلامی

ڕێبەری باڵای ئێران هەروەها زیادیان کرد: بە پێویستی دەزانم لەم ڕۆژانەدا بە بۆنەی ساڵیادی شەهیدبوونی موجاهیدی مەزن، شەهید سەید حەسەن نەسروڵڵا، بە بۆنەی ساڵیادی شەهیدبوونیەوە یادی بکەمەوە. سەید حەسەن نەسروڵڵا گەنجینەیەکی گەورە بوو بۆ جیهانی ئیسلامی، نەک تەنها بۆ شیعە، نەک تەنها بۆ لوبنان، گەنجینەی مەزن بوو بۆ جیهانی ئیسلامی. بێگومان ئەم گەنجینەیە لەدەست نەچووە. گەنجینەکە هەر دەمێنێتەوە. نەماوە، بەڵام ئەم گەنجینەیەی کە دروستی کردووە هەر ماوەتەوە.

جەختیشی کردەوە: چیرۆکی حیزبوڵڵا لە لوبنان داستانی بەردەوامی یە. نابێت حیزبوڵڵا بە کەم سەیر بکرێت و ئەم گەنجینە گرنگە فەرامۆش نەکرێت. ئەمە گەنجینەیەکە بۆ لوبنان و بۆ خەڵکی غەیرە لوبنانی.

ڕێبەری سەبارەت بە پرسی پیتاندنی یۆرانیۆم لە ئێران وتیان: پیتاندنی یۆرانیۆم کاریگەری لەسەر پرسە جۆراوجۆرەکانی ژیانی مرۆڤەکان هەیە. کاریگەری لەسەر کشتوکاڵ، خۆراک، پیشەسازی، کەرەستە، ژینگە و سامانە سروشتییەکان هەیە.

زیادیان کرد:  دەمەوێت ڕوونکردنەوەیەکی کورت لەسەر پیتاندن بدەم. پیتاندن چییە؟ چییە کە ئەوەندە گرنگە؟ هەموو باسەکان لە دەوری پیتاندن، پیتاندنی یۆرانیۆم دەسووڕێنەوە. دەمەوێت بڵێم پیتاندن وشەیەکە، بەڵام لە ژێرەوە کتێبێکی وشە هەیە کە ئێستا بە کورتی باسی دەکەم. باش دەبێت، جێی خۆیەتی ئەگەر کەسانێک کە شارەزاییان لەم بوارانەدا هەیە قسەیان لەگەڵ خەڵکی ئەم بوارەدا کردبێت. کورتەیەک پوختەیەک دەخەمەڕوو.

ئەوەشیان ڕایگهیاند کە ئەمڕۆ لە ڕووی پیتاندنی یۆرانیۆمەوە لە ئاستێکی بەرزداین. بێگومان ئەو وڵاتانەی دەیانەوێت چەکی ئەتۆمی دروست بکەن ئەمە پیتاندنە دەکەن تا ٩٠٪ . بەو پێیەی ئێمە پێویستمان بە چەک نییە و بڕیارمان داوە چەکی ئەتۆمیمان نەبێت، ئەوەندەمان زیاد نەکردووە.

ڕاشیانگەیاجد: ئێمە بەرزمان کردەوە بۆ ٦٠٪، کە ژمارەیەکی زۆر بەرزە، ژمارەیەکی زۆر باشە، بۆ هەندێک لەو ئەرکانەی پێویستمانە لە وڵاتدا پێویستە.

تا ئێستا توانیومانە پێشبکەوین. واتە ئێمە یەکێکین لەو دە وڵاتەی جیهان کە ئەم توانایەمان هەیە. مەبەستم ئەوەیە با پێتان بڵێم: لە نێوان دوو سەد وڵاتی جیهاندا دە وڵات هەیە کە توانای پیتاندنیان هەیە. یەکێک لەو دە وڵاتە ئێرانی ئیسلامییە. وە ئەوانی تر، نۆ وڵاتەکەی تر، بێگومان بۆمبی ئەتۆمیشیان هەیە. ئێمە ئەوانەین کە بۆمبی ئەتۆمیمان نییە و نابێت، هەروەها نیازی بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمیمان نییە، بەڵام پیتاندنمان هەیە.

سەبارەت بە دانوستان لەگەڵ ئەمریکاش وتیان:لە ئێستادا دانوستان لەگەڵ حکومەتی ئەمریکا هیچ قازانجێکی بۆ بەرژەوەندییە نیشتمانییەکانماندا نابێت و هیچ زیانێکمان لێ دوور ناکاتەوە. هەروەها زیانێکی قەرەبوو نەکراوەی لێدەکەوێتەوە.
ئەمریکییەکان دەڵێن با دانوستان بکەین و ئەنجامەکەی هەرچییەکیان بوێت دەبێ وا بێت. ئەمانە دانوستاندن نییە.
دانوستانێکە کە هیچ سوودێکی نییە و سەپاندنی داواکارییەکانی ئەمریکایە بەسەر ئێراندا.

هەڕەشەیان لێکردین کە ئەگەر دانوستان نەکەین ئێران بۆردومان دەکەین و ئەمەش هەڕەشەیە و قبووڵکردنی ئەم دانوستانەش بە زیانی ئێرانە و قبووڵی ناکەین. ئێران هەرگیز چۆک بۆ گوشار دانادات و تەسلیمی گوشارەکان نابێت.

لایەنی ئەمریکی دەڵێت نابێ ئێران پیتاندنی یۆرانیۆمی هەبێت. گەلی ئێران بە دەمی ئەوەدا دەدات کە قسەی وا دەکات. 
[ترەمپ] وتی واز لە پیتاندن  بهێنن و جێگرەکەی وتی ئێران نابێت مووشەکی هەبێت؛ واتە دەستەکانی ئێران ئەوەندە بەستراوە بێت کاتێک هێرش دەکرێتە سەری ناتوانێت وەڵام بداتەوە. ئەوانە ئەوەیان دەوێت.

لە کۆتاییشدا ڕێبەری جەختیان کرد کە ڕێگای بەرەو پێش چوونی وڵات بەهێز بوووونە.

وتیان پێویستە سەربازی بەهێز بکرێت، پێویستە زانستی بەهێز بکرێت، پێویستە حکومەت و ڕێکخستن بەهێز بکرێت.
پێویستە کەسانی زیرەک و شارەزای خەمخۆر ڕێگەی بەهێزکردنی وڵات بدۆزنەوە و ئەو ڕێگایانە پەیڕەو بکرێن. ئەگەر ئەمە ڕووبدات، لایەنی بەرامبەر تەنانەت هەڕەشەش ناکات و بەڕای من ڕێگەیەکی تر نییە.
پێویستە متمانە بە خودا بکەین، ڕوو لە ئیمامەکان بکەین و هەوڵی نەتەوەیی بهێنینە مەیدان و شتەکان بەرەو پێشەوە ببەین.

Your Comment

You are replying to: .
captcha