٢٤ ئەیلوول ٢٠٢٥ - ٠٠:٠٥
Source: Mehrnews
موهاجرانی: ئێران لە پرسی مووشەکیدا هیچ سازشێک ناکات

وتەبێژی دەوڵەتی ئێران وتی: هیچ وڵاتێک ناتوانێت گەرەنتی مانەوەی خۆی بکات بەبێ هێزی سەربازی، بۆیە کۆماری ئیسلامی ئێران لە مەیدانی مووشەکی پاشەکشە ناکات.

 فاتمە موهاجرانی وتەبێژی دەوڵەتی ئێران لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: بە هیچ لەونێک پاشەکشێ لە پرسی مووشەکی ناکەین.

موهاجرانی وتی: میکانیزمی سناپباک لە ڕوانگەی ئێرانەوە میکانیزمێکی نایاساییە. وە ئەم بابەتە ڕەهەندی دەرونی بەرفراوانی هەیە، بەڵام نکوڵی لەوە ناکەین کە هەمان ئەم ڕەهەندە دەرونییانە ڕەهەندی ئابووری و کۆمەڵایەتیشیان لێ بکەوێتەوە.

ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا وتی: خاڵی گرنگ ئەوەیە کە دامەزراوەی دیپلۆماسی و سەرۆک، وەک ئەم بەیانییە لە فڕۆکەخانە وتوویانە، پێشوازی لە هەموو دەرفەتێک دەکەن بۆ قسەکردن و چارەسەرکردنی کێشەی خەڵک، بەڵام دیالۆگ کردەوەیەکی دوولایەنەیە و سەپاندنی بۆچوونەکان لە لایەکەوە بۆ لایەکی دیکە، دیالۆگ نییە. گفتوگۆ و دانوستان بەو مانایەیە کە دوو لایەن دابنیشن و قسە لەسەر بابەتێک بکەن، ئەمەش تەواو جیاوازە لەوەی بڵێن، فەرمانتان پێدەدەم.

وتەبێژی دەوڵەتی ئێران وتی: هیچ وڵاتێک ناتوانێت گەرەنتی مانەوەی خۆی بکات بەبێ هێزی سەربازی، بۆیە کۆماری ئیسلامی ئێران لە مەیدانی مووشەکی پاشەکشە ناکات.

Your Comment

You are replying to: .
captcha