٢٤ ئەیلوول ٢٠٢٥ - ٠٠:٠٤
Source: Mehrnews
ئاڵوگۆڕی بازرگانی کوردستان 2 ملیار دۆلاری تێپەڕاند

بەرپرسی گشتی پیشە، کانگا و بازرگانی کوردستان وتی: بە گشتی ئاڵوگۆڕی بازرگانی پارێزگا لە پێنج مانگەی یەکەمی ئەمساڵدا گەییشتووەتە زیاتر لە دوو ملیار و 44 ملیۆن دۆلار.

محەمەد بەختیار خەلیقی ڕایگەیاند: تەرازی بازرگانی ئەرێنی پارێزگا لە ئەو ماوەیەدا گەییشتووەتە 392 ملیۆن دۆلار.

ناوبراو وتیشی: ئامانج دانەری هەناردەیی کوردستان بۆ ئەمساڵ یەک ملیار و 40 ملیۆن دۆلارە کە بەختەوەرانە تا کۆتایی گەلاوێژ 433 ملیۆن دۆلار بەدی هاتووە.

هەروەها بە وتنی ئەوەی کە کۆی هەناردە و چوونە دەرەوەی کاتی پارێزگا لە ئەو ماوەیەدا 702 ملیۆن دۆلار بووە، وتی: ئەو ڕەقەمە لە چاو ساڵی ڕابردوو گەشەی 49 لەسەدی هەبووە.

خەلیوی ئاماژەی داوەتە سەر کاڵا هەناردەیەکان لە پارێزگاوە و درێژەی دا: جۆرەکانی کاڵای خۆراکی، پیشەیی و کانگایی، دانەوێڵەی ڕۆندار، ئاژەڵ و بەرهەمەکانی، شمشی زێڕ و ئالمینیۆم. پلاستیک، فیلم و ئامیرەکانی گەرم کەرەوە لە گرینگترین کاڵا هەناردەییەکانی پارێزگا بوون.

Your Comment

You are replying to: .
captcha