٢٣ ئەیلوول ٢٠٢٥ - ٠٠:٢٢
Source: Mehrnews
کوردی سووریا یەکەیەکی درۆنی دژی تورکیای پێک هێناوە

یەکینەکانی پاراستنی گەل لە کوردستانی سووریا یەکەیەکی نوێی درۆنیان پێک هێناوە کە بۆ یەکەم جار لە دیسەمبەری ڕابردوو بەکار هێنرا و ڕۆڵی گرینگی لە ڕاگرتنی هێزەکانی نزیک لە تورکیا لە بەنداوی تشرین هەبوو.

 خەلیل قەهرەمان، فەرماندەی هێزە کوردییەکان لە کوردستانی سوورریا، لە پێکهێنانی یەکەیەکی نوێی درۆنی هەواڵی دا کە یەکەم جار لە دیسەمبەر بەکار هێنرا و توانی پێشڕەوی گرووپەکانی نزیک لە تورکیا کە بەندوی تشرین رابگرێت. ناوبرو جەختی کرد کە ئەو درۆنانە بە هاوکاری هاوپەیمانی ئەمریکا پەرەی سەندووە و ئێستا بەشێکی گرینگ لە ستراتیژی بەرگری کوردەکان هەمبەر هێرشەکانی تورکیایە.

خەلیل قەهرەمان دەڵێت دوا هێرشی تورکیا بۆ سەرمان هەفجتەی ڕابردوو بوو. ناوبراو نیگەرانی خۆی لە بڕیاری ئەمریکا بۆ کشانەوەی هێزەکانی لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا دەربڕی.

قەهرەمان وێڕای ئەو نیگەرانی دەربڕینە ڕایگەیاند کە هێزەکانیان بە تەنیاش هەر دەتواننن لە بەرانبەر هێرشەکانی تورکیا بەرگری لە خۆمان بکەن.

Your Comment

You are replying to: .
captcha