٢٠ ئەیلوول ٢٠٢٥ - ٢١:٣٤
Source: Mehrnews
جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران هۆشداریی بە ئەرووپا دا

جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران بە ئەوروپییەکانی ڕاگەیاند: هێشتا ڕۆچنەی دیپلۆماسی کراوەیە.

سەعید خەتیبزادە یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئێران لە وتووێژ لەگەڵ تۆڕی ئەلمەیادین ڕایگەیاند: ڕۆچنەی دیپلۆماسی هێشتا کراوەیە و دیپلۆماسی هەمیشە لە پەرەسەندنی گرژییەکان سەرنجڕاکێشترە.

هۆشداریشی بە سێ وڵاتی ئەوروپی دا: ترۆیکای ئەوروپی بیانوویەک بۆ دروستکردنی گرژیی زیاتر دەڕەخسێنێت و پێویستە ئەم سێ وڵاتە وریا بن.

چەند کاتژمێرێک لەمەوبەر وەزارەتی دەرەوە لە بەیاننامەیەکدا کردەوەی نایاسایی سێ وڵاتی ئەوروپی بۆ گەڕاندنەوەی بڕیارەکانی ئەنجومەنی ئاسایش دژی ئێرانی ئیدانە کرد.

Your Comment

You are replying to: .
captcha