سەخاوەت خەیرخاە، ڕایگەیاند: لە چوارچێوەی ڕەوتی نوێی کوڵبەری کە لە سەرەتای پووشپەڕی ئەمساڵەوە لە شارەکانی سەردەشت، میرائاو و پیرانشاری دەستی پێکردووە، تا ئێستا هەموو جۆرە کاڵایەک و لەوان دانەوێڵە بە بایەخی 7 ملیۆن دۆلار، پاش تۆمارکرانی داواکاری، هاوردەی پارێزگای ورمێ کراوە.
ناوبراو بە ئاماژە بەوەی کە لە چوارچێوەی یاسای ڕێکخستن و چاودێریی بازرگانی سنووری (کوڵبەری و مەلەوانی) و ڕەخساندنی هەلی کاری پاوەجێ بۆ دانیشتووانی سنووری، هاوردەی 87 قەڵەم کاڵا بە بایەخی 450 ملیۆن لەساڵ بۆ پارێزگای ورمێ مومکینە، وتیشی: لە چوارچێوەی ئەو یاسا نوێیە، هەموو سەرپەرشتانی خێزانەکان لە شارە سنوورییەکانی سەردەشت، پیرانشار و میرئاوا کە لە پێڕەونامەی کۆندا ناویان هاتووە، دەتوانن لە ڕەوتی نوێی کوڵبەری بەهرەمەند بن.
Your Comment