١٧ ئەیلوول ٢٠٢٥ - ٢٣:٥٠
Source: Mehrnews
پەرەسەندنی شەڕ لە نێوان کورد و دیمەشق

لە حاڵێکدا کە گفتوگۆکانی نێوان هەسەدە لە ئەرتەشی دەوڵەتی چەندین مانگە کە گەییشتووەتە بنبەست، هاوکات دوو پێکدادانی نوێ لە نێوان هێزە حکومییەکان و کوردەکان لە پارێزگاکانی دێرەزوور و حەلەب ڕووی داوە کە گومانەکان لە ئەو بارەی زیاد کردووەتەوە.

 گۆڤاری ئانتی وار، هێزەکانی هەسەدە ڕۆژی یەکشەممە ڕایانگەیاند کە هێزەکانی سەر بە دیمەشق بنکەکانی ئەوان لە نزیکی شاری درنج لە پارێزگای دێرەزوور کردووەتە ئامانج.

ئەمە دووهەم بەرەوڕوو بوونەوەی سەربازی لە نێوان لایەنەکان لە هەفتەی ڕابردوویە. ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردووش لە پارێزگای حەلەب، دوو لایەنەکە هێرشیان کردە سەر یەکتر کە بووە هۆی کوژرانی دوو کەسی سڤیل و برینداربوونی سێ کەسی دیکە لە شاری مەسکەنە.

ئەو پێکدادانە لە دۆخێکدا ڕوو دەدات کە لە فێڤریەی ڕابردووەوە ڕێککەوتنێکی گشتی بۆ تێکەڵ بوونی هەسەدە لە ئەرتەشی سووریا ڕێکخرابوو، بەڵام پێشكەوتنێک بەدی نەهاتووە. پرسی تێکەڵ بوون نەتەنیا لەسەر چارەنووسی هێزە کوردییەکان ، بەڵکوو چۆنیەتی گەڕانەوەی ناوچە ژێر دەسەڵاتەکانیان بۆ ژیر دەسەڵاتی حکومەتی ناوندیش دەبێت.

بە پێی ئەو ڕاپۆرتە، نیشانەکانی شکست لە ئەو ڕەوتە لە مارسەوە ئاشكرا بوو؛ کاتێک کە هەئیەت تەحریرولشام کابینەیەکی گشت گیری ناسان کە هیچ پێگەیەک بۆ کوردەکان تێێدا ڕەچاو نەکرابوو. لە درێژەشدا بەڕێوە چوونی هەڵبژاردن لە ناوچە کوردنشینەکان دواخرا و ئەگەری بەشداری کوردەکان لە پەرلەمان گەییشتە سیفر.

لە ئاوەها دۆخێکدا کوردەکان نیسبەت بە چەکداماڵین و تێکەڵ بوون لە ئەرتەش بە چاوی گومانەوە دەڕوانن، هەرچەندە ئەمریکا لە ئەو بارەوە لەبەر دواخستنی ڕەوتی دانوستانەکە سەرکوت دەکات. گفتوگۆکانی مانگی ڕابردووی هەسەدەش بە کارشکێنی هەیئەت تەحریرولشام بێ ئەنجام بوو.

ئەسعەد شەیبانی وەزیری دەرەوەی سووریا لە دانوستانەکانی ئەم دواییە تەنیا لەسەر هەڵوەشانەوەی تەواوی هەسەدە جەختی کردووە، هەروەها ئەحمەد شەرع ڕایگەیاندووە کە پێدانی خۆبەڕێوەبەری بە کورد بە واتای دابەش بوونی وڵاتە. هەر ئەوەش بووەتە هۆی ئەوەی کە گەییشتن بە ڕێککەوتن لە نێوان هەسەدە و دیمەشق زۆر دوور لە چاوەڕوانی دەگاتە بەرچاو.

Your Comment

You are replying to: .
captcha