١٦ ئەیلوول ٢٠٢٥ - ٢٢:٤٩
Source: Mehrnews
ئەمریکا گەمارۆی نوێی لە دژی ئێران سەپاند

وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا لە سەپاندنی گەمارۆگەلێکی نوێ لە پەیوەندی لەگەڵ ئێران هەواڵی دا.

 وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا ئەوڕۆ (سێ‌شەممە)، گەمارۆگەلێکی نوێی لە دژی ئێران داسەپاند کە بریتی‌بوو لە گەمارۆدرانی 2 کەسی ڕێخۆشکەری مامەڵەی ماڵیی ئێرانی و زیاتر لە 12 کەس و دامودەزگای سەربەخۆی هونگ‌کونگی و ئیماراتی بە هۆی ڕۆڵیان لە هاوئاهەنگی گواستنەوە و مامەڵەی ماڵی و لەوان فرۆشی نەوتی ئێران.

نووسینگەی کۆنتڕۆڵی داراییە دەرەکییەکانی وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا(OFAC) هەروەها ئیدعای کردووە کە گەمارۆدراوانی ئەو لیستە، بە کەڵک‌ئاوەژوویی لە کۆمپانیاگەلی فۆڕماڵ و دراوی دیجیتای، بەشێک لە داهاتی خۆیان گواستۆتەوە بۆ ئێران.

Your Comment

You are replying to: .
captcha