٢٠ ئەیلوول ٢٠٢٥ - ٢١:٢٩
Source: Mehrnews
ئێکۆنۆمیست: سەرپەرەشتی کارتۆنی؛ ئیسرائیل خەریکە ئەمریکا دەدۆڕێنێت

ئێکۆنۆمیست لە ڕاپۆرتێکدا بە ئاماژە بە کەمبوونەوەی بەرچاوی پاڵپشتیی ڕای گشتیی ئەمریکا لە زایۆنییەکان، نووسی کە تلاڤیڤ لە قۆناغی دۆڕاندن و لەدەستدانی واشنتۆنە و دەبێ نیگەران بێت.

 بە گێڕانەوە لە ئێکۆنۆمیست: بنیامین نتانیاهۆی سەرۆک وەزیرانی ڕژیمی زایۆنی لە 14ی سێپتامبێر و پاش نیشاندانی گاشەبەردە زەبەڵاحەکانی 2000 ساڵەی "دیواری نۆدبە" لە پیرۆزترین شوێنبی ئۆرشەلیم بە مارکۆ ڕۆبیو، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، وتی کە یەکگرتوویی تلاڤیڤ و واشنتۆن "بە پتەوی و تۆکمەیی ئەو بەردانەیە..."، بەڵام بەداخەوە لە هەڵەدایە.

شەڕی غەزە، زیاتر لە جاران ئیسرائیلی تەریک و دەستەودامێنی ئەمریکا کردووە. لە کۆمەڵەی گشتیی ئێستای ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکاندا، هاوپەیمانانی دێرینی وەک ئۆسترالیا، بەریتانیا، کەنادا و فەڕەنسا، دەوڵەتی فەلەستین بە فەرمی دەناسن، لە کاتێکدا کە پەرەسەندنی شارۆچکەسازییەکانی ئیسرائیل لە کەوتی ڕۆژئاوایی، پێکهاتنی دەوڵەتێکی ڕاستەقینەی فەلەستینی چەتوون کردووە. ئەمریاک تەنیا لەمپەرێکە بۆ پێشگری لە "تەریک‌خستنی" ئیسرائیل بە پاشهاتی جیدیی ئاسایشی دیپلۆماتیک، یاسایی و سەربازییەوە.

بەڵام سەرەڕای متمانەی سەرخۆشانەی نتانیاهۆی سەبارەت بە تۆکمەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئەمریکا، ئەو پەیوەندییە زۆریش تۆکمە نەماوە. سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، دەوڵەتی ترامپی نیگەران کردووە و کەلێنی زۆر قووڵ لە بنەماکانی ئەو یەکگرتووییەی پشتگوی خستووە. دەنگدەرانی دیموکرات دەمێکەیە کە لە خۆیان لە نزیکترین هاوپەیمانی ئەمریکا بەدوور گرتووە و پاڵپشتیی لایەنگرانی کۆماریخوازیش بە شیوەیەکی بەرچاو بۆ ئەو بابەتە کەم بۆتەوە و بێ‌گومان دابەزینی لەناکاوی پاڵپشتی و داکۆکیی گشتیی ئەمریکا بۆ ئیسرائیلی 10 ملیۆن کەسی و ئەویش لە ناوچەیەکی مەترسیدار و دژبەرانە، کارەساتبار دەبێت.

سەرسوورهێنەر وەک ڕاپرسینەوەکان لە ئەمریکا

ڕێژەی ئەمریکاییە لایەنگرەکانی ئیسرائیل لە بەرامبەر فەلەستین گەیشتۆتە کەمترین نرخی خۆی لە 25 ساڵی ڕابردوو. ئەگەر لە 2022دا لەسەدا 43ی ئەمریکاییەکان دژی ئیسرائیل بوون، ئەوا لە دوا ڕاپرسینەوەکاندا گەیشتۆتە لەسەدا 53. ڕاپرسینەوەی ئەم دواییەی یوگاو/ئێکۆنۆمیست نیشان دەدا کە لەسەدا 43ی خەڵکی ئەمریکا لایان وایە کە ئیسرائیل لە غەزەدا جەنایەت و جینۆساید دەکات. ئەوە لە کاتێکدایە کە لە سێ ساڵی ڕابردوودا لە نێوان دیموکراتە بەساڵاچووەکانی سەروو 50 ساڵ، دژایەتی لەگەڵ ئیسرائیل لەسەدا 23 زیادی کردووە و لە نێوان کۆماریخوازانی سەرو 50 ساڵیش، ڕێژەی لایەنگرانی ئیسرائیل و فەلەستین یەکسانە؛ لە کاتێکدا لە 2022دا لەسەدا 63ی کۆماریخوازان لایەنگری ئیسرائیل بوون.

چ هەڵەیەک ڕووی داوە؟

بۆ دیموکراتەکان بە تایبەت لە نێوان گەنجانیاندا، ناکۆکییەکان بە هۆی بایەخەکانەوەیە و دیموکراتەکان زۆربەی ناڕەزایەتیان بۆ مێژووی کۆیلەداری و داگیرکاریی نوێی ئەمریکا بارگاوی کردۆتە سەر فەلەستینییە چەوساوەکان و شارۆچکەسازیی ئیسرائیلی و ئەمە بەهۆی بڕەوی دەسەڵاتی ڕاستی ئیسرائیل زیاتر تەشەنەی سەندووە و لە لایەکی ترەەوەە نتانیاهۆی بە ئاشکرا و لێبڕاوانە خۆی بە دۆستی کۆماریخوازەکان دەزانێ. دابەزینی لایەنگرانی کۆماریخوازی ئیسرائیل زۆرتر بە هۆی دژوازیی بەرژەوەندییەکانە. تووڕەبوونی ئەم باڵەیان بە نیسبەتی خەرج‌کرانی پارەی ماڵیاتدەران بۆ پاڵپشتی لە ئۆکراین بارگاوی بۆتە سەر یارمەتیی 300 ملیاردیی ئەمریکا لە ئیسرائیل لە 1948ـه‌وە تا ئێستا. هاوکات ئەمان دەبینن کە چۆن هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر قەتەر و سووریا، هەوڵەکانی ترامپ بۆ جێگرکردنی ئاشتی لە ناوچەی لاواز کردووە.

شەڕی غەزە دۆخەکەی ئاڵۆزتر کردووە

کاتێک ئەمریکاییەکان وێنەگەلی منداڵانی برسیی غەزە دەبینن، بە تەواو مانا ڕادەچڵەکێن. شرۆڤەکارانی کۆماریخوازی وەک تاکێر کارڵسۆن، لەو ئایدیایە کە ئیسرائیل ڕەنگە بە هێرش بۆ سەر ئێطران، ئەمریکا لە شەڕێکی تر لە ڕۆژهەڵاتی ناوین بگلێنێت، تووڕەن. هەر کات ئیسرائیل دەکەوێتە بەر ڕەخنە، لایەنگرانی تۆمەتی دژەجوویی ڕاست دەبنەوە. ئەو تۆمەتە قیزەونە، بەڵام چیتر کاریگەریی جارانی نییە و ئەمە بە زیانی جووەکان لە سەرتاسەری جیهان و بە تایبەت لە ئیسرائیلە.

پاڵپشتیی سەربازی بەپێی ڕێککەوتنی 10 ساڵە

ڕێککەوتنی ئێستا کە ساڵانە 3.8 ملیارد دۆلاری بۆ یارمەتی بە ئیسرائیل تەرخان داوە، لە ساڵی 2028 کۆتایی پێدێت و دەبێ دووبارە لەبارەیەوە دانوستان بکەن. بەڵام ئیسرائیل نیگەرانە کە ترامپ لە پێدانەوەی ئەو پارەیە خۆی ببوێرێت و هەر بۆیە بەدوای پێناسەکردنەوەی ئەو ڕێککەوتنە وەک "هاوبەشی"ـیە. پارە بە بەراورد لەگەڵ هاوبەشیی تەکنۆلۆژیکی و گەڕەنتیی بەهرەمەندی لە چەکی پێشکەوتە، بە تایبەت لە کاتی شەڕدا، گرینگییەکی کەمتری هەیە.

دوورنوێنی نوێ

ئەوە هەڵەیە پێمان وابێت کە جێگرەوەکەی نتانیاهۆی دەتوانێ دۆخەکە باش بکات. ئیسرائیلیش دیموکراسییە؛ دیموکراسییەکی دابەش‌بووە کە تێیدا زۆربەی دەنگدەران پاڵیان بە ڕاستی نەتەوەخواز-مەزهەبی داوە. غەزە تەنانەت پاش وەستانی شەڕەکان، بریندار دەمێنێتەوە. بالە دەستڕۆیشتووەکان پێداگرن لە پەرەدانی شارۆچکەسازی و تەڤڵی غەزە و بەشگەلێک بە کەرتی ڕۆژئاوایی و وێنای خۆبەڕیوەبەریی سەرووئێسپارتایی نتانیاهۆ لە ئیسرائیل، دەتوانێ لە کۆتاییدا سەرەپەرەشتی بێ‌هاوتای ئەمریکا لە ئیسرائیل بستێنێت؛ ئەمە ڕەنگە گەورەترین هەڵەی ستراتژیکی تلاڤیڤ بێت.

Your Comment

You are replying to: .
captcha