٢٣ ئەیلوول ٢٠٢٥ - ٠٠:١٩
Source: Mehrnews
وەزیری دەرەوەی ئێران: سناپباک چالاک بکرێت، ڕێککەوتن لەگەڵ ئاژانسی ئەتۆمی هەڵدەوەشێنینەوە

وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: ئەگەر میکانیزمی سناپباک جێبەجێ بکرێت، ڕێککەوتن لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی پووچەڵ دەبێتەوە و ئێران بەو پێیە وەڵامی دەداتەوە.

سەید عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە کاتی گەیشتن بە نیۆیۆرک بۆ بەشداری کردن لە ٨٠ەمین دانیشتنی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان وتی:
ئەمڕۆ چەندین دیدار و کۆبوونەوەی دوو قۆڵیم دەبێت، یەکێک لەوانە بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی نەتەوەیەکگرتووەکان دەبێت.

هەروەها لەگەڵ گرۆسی سەبارەت بە دوایین دۆخی بەرنامەی ئەتۆمی ئێران، ڕێککەوتنی هاوکاریی ئێران و ئاژانس و پرۆسەی سناپباک کە لە ئەنجومەنی ئاسایش بەڕێوە دەچێت، کۆدەبینەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد: من لێرەم بۆ ئەوەی ئەو دەرفەتەی کە ماوە بۆ ڕاوێژکاری دیپلۆماسی بەکاربهێنم بۆ ئەوەی چارەسەرێک هەڵبژێردرێت؛ ئەگینا ڕێگای نەتەوەی ئێران ڕوونە و لەسەر ڕێگای خۆمان بەردەوام دەبین.

بەڵام ئێمە پێمان وایە بەرژەوەندی ناوچەیی داوا دەکات کە چارەسەری دیپلۆماسی بدۆزرێتەوە و ئێمەش بە تەواوی ئامادەکاری بۆ ئەوە دەکەین.

Your Comment

You are replying to: .
captcha