گرووپی نێودەوڵەتی: لە سەروبەندی بەڕێوەچوونی هەشتادەمین کۆبوونەوەی نەتەوەیەکگرتووەکان و لە سێبەری بەردەوامی جەنایەت و کۆمەڵکوژی ئیسرائیل لە غەززە هەندێک لە وڵاتەکان لەوانە بریتانیا، ئوسترالیا و پورتگالیا بە فەرمی ڕایانگەیاندووە کە وڵاتی فەلەستینیان بە فەرمی ناساندووە. ئەمڕۆش بڕیارە ژمارەیەکی دیکە لە وڵاتەکان لەوانە فەڕەنسا، بەلژیکا، لوکزامبورگ و ماڵیتیش ئەو ڕێگا بگرنە بەر و وڵاتی فەلەستین بە فەرمی بناسێن.
بە پێی ڕاگەیاندنی ماڵپەڕی بی بی سی جیهانی، فەلەستین وڵاتێکە کە هەم هەیە و هەم نییە. ئەو وڵاتە بە بۆنەی کێشەی درێژخایەن لەگەڵ ئیسرائیل، سنووری نێودەوڵەتی دیاری کراو، پێتەختی پێناسەکرو یان ئەرتەشی نییە. بەهۆی داگیر کردنی سەربازی کەرتی ڕۆژاوا لەلایەن ئیسرائیلەوە، پێکهاتەی خۆسەری فەلەستین کە لە ڕێککەوتننە ئاشتییەکانی دەیەی 1990 پێک هات، کۆنترۆڵی تەواوی نیشتمان و خەڵکی خۆی نییە. غەززەش کەە هەر ئیسرائیل داگیر کردووە لە ئێستادا دۆخێکی شەڕاوی هەیە.
ئیسرائیل لە ساڵی 1948 دامەزرا، بەڵام هەوڵەکان بۆ پێکهێنانی دەوڵەتی هاوتەریبی فەلەستین بە هۆکاری جیاواز گەییشتووەتە بنبەست. سیاسەتوانان خوویان گرتووە کە چەمکی ڕێگاچارەه دوو وڵاتی دووپات بکەنەوە. ڕێکاری دوو دەوڵەتی ئاماژە دەداتە سەر دەوڵەتی فەلەستین لە کەرتی ڕۆژاوا و کەرتی غەززە. بەڵام هەوڵە نێودەوڵەتییەکان بۆ بەدی هاتنی ڕێگاچرەی دوو وڵاتی نەگەییشتووەتە ئەنجام و داگیرکاری ئیسرائیل لە بەشگەلێکی گەورە لە کەرتی ڕۆژاوا کە بە پێی یاسا نێودەوڵەتییەکان نایاساییە، ئەو چەمکە بووەتە دروشمێکی بێ ناوەرۆک.
خاڵێکی دیکە کە لە مافی نێودوەڵەتی لە ئارادایە، ئەوەیە کە بەفەرمی ناساند بە واتای پێکهێنانی وڵاتێک نییە، هەر ئەو جۆرە کە بەفەرمی نەناساندن ڕێگری ناکات لە بوونی وڵاتێک. ئاڵبەت بە فەرمی ناساندن تا ڕادەیەکی زۆر خاوەن کێشی سیمبولیکو سیاسییە. بۆیە لە ئێستادا سێ لەسەر چواری وڵاتانی جیهان پێیان وایە کە فەلەستین هەموو پێداویستیەکانی بۆ بوون بە وڵات هەیە.
بە فەرمی ناساندی فەلەستین هەنگاوێکی گرینگە چونکوو لێکەوتەی سیاسی و مافی بەدواوەیە.

کارناسانی پرسە نێودەوڵەتییەکان لێکەوتەکانی ڕاگەیاندنی فەرمی هەندێک وڵات بۆ بە فەرمی ناسانی وڵاتی فەلەستین لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتیان لێک داوەتەوە.
Your Comment