هەڵبژاردەی نەتەوەیی ڤالیباڵی ئێران لە دوایین قۆناغی یەک هەشتەمی کۆتایی ڕکابەرییەکانی پاڵەوانی جیهان لە مانیلی فیلیپین، بە بردنەوەی 3 بە 2 لە هەڵبژاردەی نەتەوەیی سێربێستان، چووە ڕیزی 8 تیمی سەرتری جیهان لە قۆناغی یەک چوارەمی کۆتایی.
هەشت تیمی براوەی قۆناغی یەک چوارەمی کۆتایی بریتین لە ئیتالیا، بەلژیک، پۆڵاندا، تورکیا، ئێران، چێک، بوڵغاریا و ئەمریکا و بڕیارە پێنجشەممەی ئەم حەوتەیە ئێران و چێک بۆ دیاریکرانی 4 تیمی سەرتری جیهان پێکەوە ڕکابەری بکەن.
Your Comment